به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (17)ی ئاسایی رۆژی سێشه‌مه‌ 2015/6/23

21/06/2015 03:14:00 م
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق، ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره‌ (17)ى خولى به‌هاره‌، له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێشنــــیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2015/6/23 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه‌ یاسایانه‌ی خواره‌وه‌، به‌پێی مادده‌ی (71) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو:
دووه‌م: گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌ردوو پڕۆژه‌ یاسای (نه‌بڕینی مووچه‌ی تاقانه‌)و (تاقاكانه‌كانی كیمیاباران و ئه‌نفال و جینۆسایدكراوه‌كان)، به‌پێی مادده‌كانی (72، 74و75) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
سێیه‌م: گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای (ڕێكخستن و چاندن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ)، به‌پێی مادده‌كانی (74،72و75) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
 
فه‌خره‌دین قادر عارف          د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی            د.یوسف محه‌مه‌د صادق
سكرتێری په‌رله‌مانی       جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی          سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
كوردستان                              كوردستان
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678