به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی كردنه‌وه‌ى خولى پاییزه‌ی په‌رله‌مان

31/08/2015 03:22:00 م
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی كردنه‌وه‌ی خولی پاییزه‌ی رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2015/9/2ی راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
 
به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی كردنه‌وه‌ى خولى پاییزه‌ی په‌رله‌مان
به‌پێی حوكمی بڕگه‌ (1) له‌ مادده‌ (5) و بڕگه‌ (2) له‌ مادده‌ى (17) و هه‌ردوو خاڵى (2,1) له‌ بڕگه‌ى (یه‌كه‌م)ى مادده‌ (54) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق، ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، بڕیاردرا كاتی دانیشتنى ده‌سپێكی خولی گرێدانی پاییزه‌ له‌ ساڵى دووه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان، له‌ كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشـــــــه‌ممه‌، رێكه‌وتی 2015/9/2 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ بێت: 
یه‌كه‌م:  یه‌ك ده‌قیقه‌ بێ ده‌نگ وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌ گیانى شه‌هیدانى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ مارشى نه‌ته‌وه‌یى.
دووه‌م: كردنه‌وه‌ى خولى پاییزه‌ له‌ ساڵى دووه‌مى خولى هه‌ڵبژاردنى چواره‌مى په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه‌، به‌پێى بڕگه‌ (2) له‌ مادده‌ى (17) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق،  ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
فه‌خره‌دین قادر عارف    د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی          د.یوسف محه‌مه‌د صادق
سكرتێری په‌رله‌مانی     جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی       سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
كوردستان                  كوردستان

رۆژمێرى رووداوه‌كان