به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (2)ی ئاساییی رۆژی چوارشه‌مه‌ 2015/9/16

14/09/2015 03:23:00 م
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (2)ی ئاساییی رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2015/9/16 ی راگه‌یاند كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (2)ی ئاساییی رۆژی چوارشه‌مه‌ 2015/9/16
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق، ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره‌ (2)ى ئاساییی خولى پاییزه‌، ساڵی دووه‌م له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان، له‌ كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆ رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2015/9/16 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ش به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: گفتوگۆكردنى (په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان)، كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ى كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ ئاماده‌كراوه‌، به‌پێى بڕیارى ژماره‌ (26)ى ساڵى 2014 و بڕگه‌ى (8) له‌ مادده‌ى (په‌نجا و شه‌شه‌م)ى یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992 هه‌مواركراو و پاڵپشت به‌ مادده‌ى (94)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.  
فه‌خره‌دین قادر عارف        د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی                  د.یوسف محه‌مه‌د صادق
سكرتێری په‌رله‌مانی        جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی        سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
كوردستان                          كوردستان

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678