به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ 6ی ئاساییی رۆژی چوارشه‌مه‌ 2015/10/7

07/10/2015 05:29:00 م
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ 6ی ئاساییی رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2015/10/7ی راگه‌یاند كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ 6ی ئاساییی رۆژی چوارشه‌مه‌ 2015/10/7
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره‌ (6)ى خولى پاییزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێش نــــیوه‌ڕۆ رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 7/10/2015 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر گفتوگۆكردنى (په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان) كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ى كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ ئاماده‌كراوه‌، به‌پێى بڕیارى ژماره‌ (26)ى ساڵى 2014 و، بڕگه‌ى (8) له‌ مادده‌ى (په‌نجا و شه‌شه‌م)ى یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992 هه‌مواركراو و، پاڵپشت به‌ مادده‌ى (94)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.  
دووه‌م: گفتوگوكردنى دۆخى ئابوورى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و پڕۆژه‌ى چاكسازى دارایى و ئابوورى و مه‌له‌فى نه‌وت، له‌سه‌ر داواى ژماره‌یى یاسایى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان، به‌پێى بڕگه‌ى(دووه‌م) له‌ مادده‌ى (54)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌(1) ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.

فه‌خره‌دین قادر عارف        د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی           د.یوسف محه‌مه‌د صادق
سكرتێری په‌رله‌مانی         جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی          سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
كوردستان                            كوردستان

رۆژمێرى رووداوه‌كان