جێگری سەرۆكی پەرلەمان سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی لیژنەی كشتوكاڵ دەكات

14/08/2017 03:40:00 م

ئەمڕۆ دووشەممە 14/8/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان كرد، كە تیایدا چەند تەوەرێكی پەیوەست بە كێشەو گرفتەكانی كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان و چۆنیەتی پتەوكردنی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە حكوومەتی هەرێم بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشانە خڕانە بەر باس. هەروەها باسی بابەتی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان كە حكوومەتی عیراق چەند ساڵێكە نانێرێت و هەوڵەكانی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەكی گونجاو بۆ ئەم كێشەیە.

جێگری سەرۆكی پەرلەمان ستایشی رۆڵی لیژنەی كشتوكاڵ كرد و هەوڵەكانی بەردەوامیان لە پێناو دەستەبەركردنی مافەكانی جووتیارانی هەرێم و پێشخستن و بۆژانەوەی ئەم كەرتە. 


رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678