شاندێكی پەرلەمانی كوردستان بە سەرۆكایەتیی جێگری سەرۆكی پەرلەمان سەردانی وڵاتی فینلەندا دەكات

05/09/2017 08:22:00 م

بە بانگهێشتێكی فەرمی، شاندێكی پەرلەمانی كوردستان بە سەرۆكایەتیی جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی وڵاتی فینلەندا كرد و ئەمڕۆ 5/9/2017 لە پەرلەمانی فینلەندا لەگەڵ پارتی سۆسیال دیموكراتەكان كۆبووەوە.

سەبارەت بە كۆبوونەوەكە، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند:"ئێمە هاتووین پەیامی خەڵكی كوردستان بۆ گشتپرسی سەربەخۆیی بگەیێنینە دۆستانمان و ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ پارتی سۆسیال دیموكراتەكاندا لە پەرلەمانی فینلەندا، ئەو پەیامەمان گەیاندە سەرۆكی پارتەكە، هەروەها پەیامەكە دەگەیێنینە جێگری سەرۆكی پەرلەمان و ئەگەر دەرفەتیش هەبێت لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانیش لەسەر هەمان بابەت كۆدەبینەوە".

هەروەها جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا لەگەڵ پارتی سۆسیال دیموكراتەكان باسی چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و فینلەندا و كردنەوەی كونسوڵخانەی فینلەندا لە هەرێمی كوردستان كرا.

سەبارەت بە پرسی گشتپرسیی، دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی وتی: فینلەندییەكان رێزیان بۆ ئەو بڕیارەی كوردستانییان هەیە.

 
 
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678