به‌ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌رى ریفراندۆم لادرا

13/09/2017 07:54:00 م
ئه‌مڕۆ ئێواره‌ 13/9/2017 به‌ئاماده‌بوونی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و جێگرى پارێزگارى هه‌ولێرو ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران و كه‌سایه‌تیی سیاسی و تایبه‌ت، له‌پاركی شه‌هید سامی عه‌بدولڕه‌حمان، له‌مه‌ڕاسیمێكدا په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری ریفراندۆم لادرا كه‌ له‌لایه‌ن رووناكبیرو نووسه‌رو هونه‌رمه‌ندى كورد خه‌سرۆ جاف دروستكرابوو كه‌گوزارشت بوو له‌سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ماف و ئازادییه‌كانی گه‌لى كوردستان له‌ڕابردوو و له‌ئێستادا.
 
 
له‌مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وتارێكی پێشكه‌شكردو تیایدا وێڕای ده‌ستخۆشیكردن له‌هونه‌رمه‌ند خه‌سرۆ جاف بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ هونه‌رییه‌ ناوازه‌یه‌، باسی له‌خه‌بات و قوربانیدانی گه‌لی كوردو گیانبازی و قاره‌مانییه‌تیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد له‌پێناو گه‌یشتن به‌سه‌ربه‌خۆیی و مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ گه‌له‌كه‌مان.
ئه‌مه‌ش ده‌قی وتاره‌كه‌یه‌:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان 
ئێمه‌ ئه‌مڕۆ زۆر خۆشحاڵین له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی به‌ڕێز له‌نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و پێشمه‌رگه‌كان، هه‌موومان لێره‌ حازرین  بۆئه‌وه‌ی شاهیدی شاكارێكی هونه‌ری بین، به‌ڕاستی ئه‌م شاكاره‌ هونه‌رییه‌ په‌یامێكی هونه‌رییه‌ په‌یامێكه‌ له‌پێناو ئاشتییه‌، كه‌باسی ریفراندۆم ده‌كرێ باسی ئازادی ده‌كرێت بۆ گه‌لێكی چه‌وساوه‌، له‌ڕاستیدا ئه‌مڕۆ شاری هه‌ولێرو هه‌موو كوردستان، سه‌ربه‌رزین به‌م سه‌روه‌رییه‌ی كه‌ تۆماركراوه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی هونه‌رمه‌ندی مه‌زن كه‌خۆی بیرمه‌ندێكی مه‌زنه‌ كاك خه‌سرۆ جاف، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ به‌ڕاستی له‌دڵی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستاندایه‌، ئه‌م په‌یكه‌ره‌ تاهه‌تایه‌ لێره‌ ده‌بێت و ئه‌م په‌یامه‌ هه‌ڵده‌گرێت كه‌گه‌لێكی چه‌وساوه‌ له‌پێناوی ئازادیدا ده‌ژی و قوربانیی داوه‌و شه‌هیدی زۆری داوه‌ تا گه‌یشتۆته‌ ئه‌م رۆژه‌ی بڕیاری خۆی به‌ده‌ستی خۆی ببینێت، ئێمه‌ باسی گه‌لێكی زیندوو و گه‌لێكی تێكۆشه‌رو گه‌لێكی پێشكه‌وتنخواز ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ گه‌لى كوردستانه‌ ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ به‌رچاوی هه‌موو دونیا كه‌گه‌لێكی چل ملێونیی بێ ده‌وڵه‌ت، بێئه‌وه‌ی مافی هه‌بێت و مافی پراكتیزه‌كردنی هه‌بێت وه‌ك مافی چاره‌نووس، ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان به‌ده‌ستی هێناوه‌ به‌قوربانیدان به‌ده‌ستی هێناوه‌و به‌ده‌ستی خۆی به‌ده‌ستی هێناوه‌ كه‌س منه‌تی به‌سه‌رییه‌وه‌ نه‌كات، كه‌س خێری پێ نه‌كردووه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ به‌ڕاستی ئه‌م په‌یكه‌ره‌ ده‌ربڕینه‌ له‌ڕۆحییه‌تی ئازادیخوازی، ڕۆژێك له‌ڕۆژان خه‌ڵكی كوردستان كۆڵی نه‌داوه‌ هه‌میشه‌ تێكۆشیوه‌و به‌رهه‌مه‌كه‌شى ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌یه‌ كه‌ده‌بینین خه‌ڵكی كوردستان رووی كردۆته‌ ریفراندۆم، واتا گه‌لێكی ئازاده‌و ئه‌م گه‌له‌ ئازایانه‌ به‌ره‌و ریفراندۆم هه‌نگاو ده‌نێ، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌م مافه‌ له‌خه‌ڵكی كوردستان بسێننه‌وه‌ هه‌ر ئه‌وانه‌بوون پێشتر تاوانیان له‌دژی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌نجامداوه‌و جینۆسایدیان كردووه‌و رێگه‌یان پێنه‌داوه‌ ئازادیی خۆیان به‌ده‌ستی خۆیان به‌ده‌ست بێنن، له‌به‌رئه‌وه‌ ئێمه‌ ئه‌مڕۆ سه‌ربه‌رزین و خۆشحاڵین  لێره‌دا دڵنیاین له‌وه‌ی ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌مه‌ به‌رجه‌سته‌ ده‌كرێت كه‌ده‌یه‌وێت مافی خۆی مافی چاره‌نووسى خۆى پراكتیزه‌ بكات و جێبه‌جێی بكات، دڵنیاین كه‌ئه‌مڕۆكه‌ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان شانازی به‌م رۆحییه‌ته‌ ده‌كات كه‌له‌م شاكاره‌ هونه‌رییه‌ به‌رجه‌سته‌ بووه‌، خه‌ڵكی كوردستان پێكڕاو خانه‌واده‌ی شه‌هیدان به‌خته‌وه‌رن و سه‌ربه‌رزن و دڵخۆشن به‌وه‌ی كه‌ئه‌مڕۆ په‌یكه‌ری ئازادی له‌شاری هه‌ولێر ببینن و شایسته‌ی شاری هه‌ولێره‌و پایته‌ختی كوردستانه‌و شایسته‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌زیاترى بۆ بكرێت، ئێمه‌ سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاسته‌ی برای به‌ڕێزمان كاك خه‌سرۆ جاف و ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌كه‌ین، بێگومان پیرۆزبیت له‌پایته‌ختی كوردستان له‌هه‌ولێر، له‌كۆتاییدا ده‌ڵێین بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستانه‌ ڕۆژێك له‌ڕۆژان ژێر ده‌ستی قبوڵ نه‌كردووه‌و تیكۆشاوه‌ بۆئه‌وه‌ی ئه‌م ئازادییه‌ به‌ده‌ستبێنێت، دووباره‌ زۆر به‌خێربێن سه‌رچاوان.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678