له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌رله‌مان و حكومه‌ت تاووتوێی ره‌شنووسی بودجه‌ى 2018ى عێراق ده‌كه‌ن

14/11/2017 02:26:00 م
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14/11/2017، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی خاتوو بێگه‌رد تاله‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان و لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری و وه‌به‌رهێنان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ته‌لاری په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ پێكهاتبوو له‌ دكتۆر ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ڕابه‌ر صدیق بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی كۆبۆوه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی حكومه‌ت، ئاماژه‌ی به‌ گرنگیی به‌رده‌وامی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه‌ و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی  چاودێریكردن و به‌دواداچوونى په‌رله‌مان بۆ كاره‌كانی حكومه‌ت كرده‌وه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا داوای له‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی و كاوباری ئابووریی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد كه‌ هه‌رچی ره‌خنه‌ و سه‌رنج و پێشنیازێكیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ره‌شنوسی بودجه‌ی 2018ى عێراق بیخه‌نه‌ڕوو بۆ  زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پڕۆژه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌ بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقیدا گفتۆگوی له‌سه‌ر بكه‌ن.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووی باسی خاڵ  به‌خالًی ناو ره‌شنووسی  بودجه‌ی عێراقى كرد و به‌ ناڕوون و ناده‌ستوریى له‌ قه‌ڵه‌مداو رایگه‌یاند: "پشكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌م ره‌شنووسه‌دا هاتووه‌ هه‌مووی پێچه‌وانه‌یه‌ وه‌ك دیاریكردنی رێژه‌ی (12.6%) بۆ هه‌رێمی كوردستان".
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بووان چه‌ندین پرسیاریان سه‌باره‌ت به‌  دۆخی ئابوورى و دارایی هه‌رێمی كوردستان و پرسی مووچه‌ و  ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی  كه‌ رۆژانه‌ رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان ده‌بنه‌وه‌.
لای خۆیانه‌وه‌ شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی و ئاماده‌یی خۆیان بۆ ئه‌مجۆره‌ دانیشتنانه‌ ده‌ربڕی و ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌وان كۆمه‌ڵێك داتاى شه‌فاف و روونیان له‌گه‌ڵ خۆیان هێناوه‌ بۆ به‌رچاو روونیی گشت لایه‌ك له‌سه‌ر ره‌شنووسی بودجه‌ی 2018ى عێراق، حكومه‌ت سه‌رنج و تێبینی زۆری له‌سه‌ر هه‌یه‌ و ئاماده‌كاری و راپۆرتیان له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاماده‌كردووه‌ و لیژنه‌یه‌كی شاره‌زا له‌ بوارى یاسایی و دارایی له‌ نێو ئه‌م شانده‌دا ده‌بن كه‌ بۆ گفتوگۆ ده‌چنه‌ به‌غدا. 
سه‌باره‌ت به‌ دۆخی دارایی و مووچه‌ ئاماژه‌یان به‌ هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی حكومه‌ت كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا داوا له‌ سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و بریكاری وه‌زیری دارایی كرا بۆ دانیشتنی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 15/11/2017 ئاماده‌بن.
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678