لیژنه‌ی یاسایی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ هه‌موارى سێیه‌می یاسای سه‌ندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌ران و هه‌موارى سێیه‌می یاسای پارێزه‌ران ده‌ستپێكرد

09/01/2018 01:59:00 م
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ هه‌ردوو پڕۆژه‌ هه‌موارى سێیه‌می یاسای سه‌ندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌ران و پڕۆژه‌ هه‌موارى سێیه‌می یاسای پارێزه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان، سه‌عات 10ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ 9/1/2018 ، لیژنه‌ی كاروباری یاسایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ هۆڵی لیژنه‌ له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ به‌ختیار حه‌یده‌رى، نه‌قیبی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌ر چوار لقى سه‌ندیكاكانی پارێزه‌ران و سه‌رۆكی سه‌ندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌ران كۆبۆوه‌.
 له ‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌ردوو پڕۆژه‌ هه‌موارى سێیه‌می یاسای سه‌ندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌ران ژماره‌ (18)ی ساڵی 1999 و پڕۆژه‌ هه‌موارى سێیه‌می یاسای پارێزه‌ران ژماره‌ (17)ى ساڵی 1999 كراو ئاماده‌بووان سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازه‌كانی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ هه‌ردوو پڕۆژه‌ هه‌مواره‌كه‌ خسته‌ روو به‌ مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی و بریاریشه‌ دوای وه‌رگرتنی تێبینی و سه‌رنج و پێشنیازه‌كان له نزیكترین كاتدا ‌راپۆرتی لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی له‌سه‌ر هه‌ردوو پڕۆژه‌كه‌ ئاماده‌ بكرێت ‌و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌ یاساییه‌كانی و خستنه‌ نێو به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مان.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2018>
سأاثأخج
303112345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829303112
3456789