لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى چاكسازی ئاماده‌ ده‌كات

12/02/2018 12:28:00 م
به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كردنى راپۆرتى لیژنه‌كه‌و جێگیركردنی مادده‌ یاساییه‌كانى پڕۆژه‌ یاساى چاكسازی، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 2018/2/12، لیژنه‌ی كاروبارى پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى شیلان جه‌عفه‌ر، سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی ئاماده‌كردنى راپۆرتى لیژنه‌كه‌ كرا، له‌گه‌ڵ ئه‌و راپۆرته‌ى كه‌ سه‌رۆكایه‌تیى لیژنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانى تر ئاماده‌ی كردووه‌.
دواى گفتوگۆیه‌كى ورد له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ ماده‌ى یه‌كه‌مى پرۆژه‌ یاساكه‌ جێگیر كراو واش بڕیاره‌ سبه‌ى سێشه‌ممه‌ لیژنه‌كه‌ جارێكى دیكه‌ كۆببێته‌وه‌ .

رۆژمێرى رووداوه‌كان