رۆژی سێشهمه 2018/2/13، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان و ته‌حسین دۆڵه‌مه‌ڕی، ئه‌ندامى په‌رله‌مانی كوردستان، له‌نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازیی له مه‌حمود هه‌ولێری، وێنه‌گرى دێرینی په‌رله‌مانی كوردستان كرد.
له‌دیدارێكدا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، وێڕای گه‌یاندنی سوپاس و پێزانینی خۆى و په‌رله‌مانی كوردستان بهوێنهگرى په‌رله‌مان مه‌حمود هه‌ولێری، بۆ ئه‌و ئه‌رك و ماندووبوونه‌ی كه زیاتر له 24 ساڵه به‌بێوچان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌كانی كوردستان و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له‌هه‌ر چوار خوله‌كه‌ی په‌رله‌ماندا وه‌ك وێنه‌گر له په‌رله‌مانی كوردستان به‌بێ جیاوازی كارى كردووه، له ماوه‌ی كاركردنیشیدا چه‌ندین پیشانگای فۆتۆگرافیی جۆراوجۆرى له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌ماندا كردۆته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا مه‌حمود هه‌ولێری، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی و پێزانینی خۆی، سوپاسی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سكرتێری په‌رله‌مانی كرد بۆ ئه‌و پێشوازی و رێزلێنانه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و رێزلێنانه زیاتر هانده‌ر ده‌بێت بۆ راپه‌ڕاندنی كاره‌كانی به‌باشترین شێوه و ئه‌ركی سه‌رشانی قورس‌تر ده‌كات.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، رێزلێنانی تایبه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانی به‌خشییه مه‌حمود هه‌ولێری، وێنه‌گرى دێرینی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌رك و ماندووبوونه‌ى و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیی بۆ خواست.