له‌سه‌ر داواى سه‌رۆك فراكسیۆنی یه‌كێتى
بڕگه‌یه‌ك بۆ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی رۆژی سێشه‌مه‌ 2019/3/12 زیاد كرا

10/03/2019 06:14:00 م
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ به‌ زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك بۆ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی ژماره‌ (2)ى ئاساییی رۆژی سێشه‌مه‌ 2019/3/12، ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه‌: 
بۆ/ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
بابه‌ت/ به‌یاننامه‌
به‌پێی حوكمی بڕگه‌ى (چواره‌م)ى مـــادده‌ى (48) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخـــــۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك (فراكسیۆنی یه‌كێتی)، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك به‌ رێزبه‌ندی (یه‌كه‌م) بۆ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (2)ى ئاسایی رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2019/3/12، به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌: 
یه‌كه‌م: سوێندخواردنی پاڵێوراو به‌ڕێز (راهی ره‌هبه‌ر ابراهیم) له‌ شوێنی ئه‌و پاڵێوراوه‌ی كه‌ سوێندی یاسایی نه‌خواردووه‌، به‌پێی مادده‌ی (یه‌كه‌م) له‌ یاسای ژماره‌ (13)ى ساڵی 2009. 
له‌گه‌ڵ رێزدا
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى
كوردستان-عێراق
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>