به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (3)ی ئاساییی رۆژی شه‌مه‌ 2019/3/30

28/03/2019 02:34:00 م
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (3)ی ئاساییی رۆژی شه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/3/30ی راگه‌یاند كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌: 
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێی حوكمی بڕگه‌ (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌ مادده‌ى (16)و برگه‌ی (سَییه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و مادده‌كانی (47 و 48 و54) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (3)ى ئاسایی خولی به‌هاره‌، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كات (3)ى پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 30/3/2019 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌می (پێشنیازی یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق و هه‌مواری شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك تا په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوور) به‌پێى حوكمی مادده‌كانی (79 و 80) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان.
منى نبى قادر                        هێمن هه‌ورامى                        د.ڤالا فرید ابراهیم
سكرتێری په‌رله‌مانی         جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى               سه‌رۆكی په‌رله‌مانی 
كوردستان-عێراق                 كوردستان-عێراق                       كوردستان-عێراق
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>