لیژنه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانى وه‌زاره‌تى كار كۆبۆوه‌

10/04/2019 01:23:00 م
به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى هه‌ماهه‌نگى و ئاگاداربوون له‌كێشه‌ و گرفته‌كانیان، سه‌عات 10:30ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 10/4/2019، لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكىكردن له‌مافى ئافره‌ت و له‌مافى مرۆڤ له‌په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى رۆمیۆ هه‌كارى، سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرو بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى له‌وه‌زاره‌تى كار كۆبۆوه‌.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دواى گفتوگۆیه‌كى دوورودرێژ پێشنیازو داواكاریى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى وه‌زاره‌تى كار وه‌رگیراو هه‌ماهه‌نگیش دروستكراو لیژنه‌ داوایان له‌به‌ڕێوه‌به‌رو به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانى وه‌زاره‌تى كار كرد كه‌موكوڕییه‌كانیان به‌راپۆرت پێشكه‌شى لیژنه‌كه‌ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنیان.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بڕیاردرا له‌گه‌ڵ پێكهێنانى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم جگه‌ له‌هه‌ماهه‌نگى له‌نێوانیان سه‌ردانى مه‌یدانیى یه‌كتر بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى له‌نزیكه‌وه‌ كێشه‌و گرفته‌كانى خاوه‌ن پێداویستیى تایبه‌ت و ئافره‌تان و منداڵان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
 
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>