لیژنه‌ی ده‌سپاكیی په‌رله‌مان به‌شدارى له‌ كۆنفڕانسی ساڵانه‌ی ده‌سته‌ى ده‌سپاكی ده‌كات

16/04/2019 01:57:00 م
به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووى سه‌رنج و تێبینییه‌كانی خۆی له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی هه‌رێمی كوردستان، رۆژى دووشه‌مه‌ 2019/4/15، شاندێكی لیژنه‌ی ده‌سپاكی و كاروبارى په‌رله‌مان و سكاڵا كه‌پێكهاتبوو له‌ شیرین ئه‌مین، سه‌رۆكی لیژنه‌ و جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌، به‌شدارییان له‌ كۆنفرانسی ساڵانه‌ی ده‌سته‌ى ده‌سپاكیی هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا لیژنه‌ی ده‌سپاكیی په‌رله‌مان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ میكانیزمێكی گونجاو بگیرێته‌به‌ر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی و دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌تمه‌ند هاوشێوه‌ی به‌غدا له‌ هه‌رێم پێكبهێنرێت بۆئه‌وه‌ى كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی له‌ كاتێكی خێرادا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكرێت و نه‌بوونی دادگایه‌كی له‌و شێوه‌یه‌شیان به‌هۆكار زانی بۆ سستی یه‌كلابوونه‌وه‌ى كه‌یه‌سه‌كانی گه‌نده‌ڵی.
هه‌روه‌ها داوایانكرد كه‌ پرسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی بكرێته‌ پرسێكی نیشتیمانی و هه‌موولایه‌ك خۆی به‌ به‌رپرس بزانێ به‌رامبه‌ر به‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى. 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>