شاندێکی لیژنەی شەهیدان سەردانی وەزارەتی شەهیدانى کرد

23/04/2019 10:52:00 ص
بەمەبەستی دروستکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی لەنێوانیان، سه‌عات۱۰ی بەیانیی ئەمڕۆ ۲۳/٤/۲۰۱۹، شاندێكى لیژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بە سەرۆکایەتیی سوسن محه‌مه‌د میرخان، سەرۆکی لیژنە و ژیان تاهر ئەحمەد، جێگری سەرۆکى لیژنه‌ و هەژان حه‌سه‌ن ئەحمەد، بڕیاردەرو ژماره‌یه‌ك لە ئەندامانی لیژنەکە، سەردانی وەزارەتی شەهیدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان کرد و لەلایەن مه‌حمود حاجی صالح، وەزیری کاروباری شەهیدان و بەڕەڤان حەمدی، بریکاری وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەحمەد مام ڕسول بەڕێوەبەری گشتیی زیندانیانی سیاسی پێشوازییان لێکرا. 
لە دانیشتنێکدا کە لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان بەڕێوەچوو، تیشک خرایە سەر کێشەو گرفتەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەو یاسا بەرکارانەی کە لەئێستادا کێشەو گرفتیان هەیەو لە ئاستی خواست و پێداویستییەکانی کەسوکاری شەهیداندا نین بۆئه‌وه‌ى هەوڵبدرێت لە داهاتوودا چارەسەر بکرێن، هاوکات هەردوولا جەختیان لەسەر هاوکاری و هەماهەنگیی نێوانیان کردەوە بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و بڕیاریاندا لە داهاتوو بەدەوامی بە سەردان و کۆبوونەوەکان بدرێت .

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>