لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم پلان و كارى داهاتووی تاووتوێ ده‌كات

23/04/2019 03:46:00 م
سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌مه‌ 2019/4/23، لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ى هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی جوان یونس رۆژبه‌یانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌، كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی چۆنیه‌تیی كاراكردن و چالاككردنى كاروبارى لیژنه‌كه‌ كراو به‌رنامه‌و پلانی كارى داهاتووی لیژنه‌كه‌ دیاری كرا.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ دانانی میكانیزمێك بۆ چۆنیه‌تیی كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌تایبه‌ت جێبه‌جێكردنی ماده‌ى 140ى ده‌ستوورى عێراق. 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>