سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌هه‌ماهه‌نگیی بانكی نێوده‌وڵه‌تی وۆركشۆپێكى بۆ هه‌ردوو لیژنه‌ی دارایی و ده‌سپاكیی په‌رله‌مان ڕێكخست

29/04/2019 11:49:00 ص
سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بانكی نێوده‌وڵه‌تی وۆركشۆپێكی یه‌ك ڕۆژه‌ی بۆ ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی هه‌ردوو لیژنه‌ی (دارایی و كاروباری ئابووری) و (ده‌سپاكی و كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا) ڕێكخست.
له‌وۆركشۆپه‌كه‌ میكایل ئۆبڕه‌ین، پسپۆڕی پێشكه‌وتووی حكومداری له‌ بانكی نێوده‌وڵه‌تی باسی له‌ گرنگیی پرۆسه‌ی بودجه‌ كرد له‌په‌رله‌مان و زانیاریی ته‌واوی له‌سه‌ر شێوازه‌كان و میكانیزمی پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌و گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر بودجه‌ بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو.
سه‌باره‌ت به‌ئامانجى وۆركشۆپه‌كه‌ فوئاد ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌ لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: " یه‌كێك له‌ كاره‌ له‌پێشینه‌كانی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ له‌م خوله‌ بریتی بووه‌ له‌ گرنگیدان به‌پڕ زانیاریكردنی ئه‌ندامانی به‌ڕێزی په‌رله‌مان به‌گشتی و لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی دارایی و ده‌سپاكی له‌سه‌ر بودجه‌ كه‌ئه‌مه‌ به‌چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌و دانیشتن بووه‌ له‌گه‌ڵ بانكی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ سه‌رئه‌نجام ئه‌و وۆركشۆپه‌و خولی تری لێ هاتۆته‌ به‌رهه‌م، چونكه‌ پێمان وایه‌ له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان جارێكی تر بودجه‌ دووباره‌ دێته‌وه‌ په‌رله‌مان و له‌په‌رله‌مانه‌وه‌ گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت و په‌سه‌ند ده‌كرێت كه‌ ئه‌مه‌ له‌خولی ڕابردوو به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ بودجه‌ نه‌ده‌هاته‌ په‌رله‌مان".
 
 
 
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>