لیژنەی یاسایی راپۆرتى كۆتایی سه‌باره‌ت بەکاراکردنەوەی دامه‌زراوه‌ى سەرۆکایەتیی هەرێم ئاماده‌ ده‌كات

07/05/2019 03:14:00 م
بەمەبەستی ئاماده‌كردنى ڕاپۆرتی کۆتایی لیژنەکەیان سەبارەت بەپڕۆژەپێشنیازی کاراکردنەوەی دامه‌زراوه‌ى سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سەعات ۳ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ۷/٥/۲۰۱۹،  لیژنەی كاروبارى یاسایی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، بەسه‌رپه‌رشتیی بژار خالید عه‌بدوڵا، سەرۆکى لیژنه‌و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌ کۆبووه‌وە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە لەهۆڵی لیژنە له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان بەڕێوه‌چوو، کۆتا ڕاپۆرتی لیژنه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌پێشنیازی كاراكردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ئامادەکراو تیایدا بابه‌تی دانانی دوو جێگر بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان جێگیركرا و بڕیاریش وایە سبەی چوارشەممە لە دانیشتنی ئاسایی پەرلەمانی کوردستان پڕۆژه‌پێشنیازه‌كه‌و راپۆرتى كۆتایی لیژنه‌كه‌ گفتوگۆى له‌سه‌ر بکرێت و دەنگى لەسەر بدرێت.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>