سه‌رله‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ 9/12/2007 په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌دنان موفتی و
به‌ئاماده‌بوونی د.كه‌مال جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری
په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ژماره 31 خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی
به‌رێوه‌برد.
به‌رنامه‌ی
كاری دانیشتنه‌كه وه‌ك له‌دانیشتنی پێشوو راگه‌یه‌نرا بریتی بوو له‌میوانداری
كردنی لێژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری عیراقی فیدرال.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
له‌وته‌یه‌كدا به‌خێرهاتنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لێژنه‌كه‌ومیوانانی كرد‌و وتی: ئه‌م
كۆبوونه‌وه‌یه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی زۆر گرنگه كه‌ئه‌ویش
جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ی ده‌ستووری عیراقی فیدراله. له‌به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ستایشی هه‌وڵه‌كانی لێژنه‌كه‌ی كردوو رایه‌گه‌یاند: ئه‌م
لێژنه‌یه له‌كێبه‌ركێدایه له‌گه‌ڵ كاتداو ئاماژه‌ی به‌وكۆسپ و ته‌گه‌رانه كرد
كه‌دێنه به‌رده‌م كاره‌كانی لیژنه‌كه‌و ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه دواكه‌وتنی
جێبه‌جێكردنی ئه‌م مادده ده‌ستووریه زیاتر‌و زۆرتر ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی لیژنه‌ی
پێشوو سروشتی كاری سیاسی له‌عیراق و حه‌ساسیه‌تی مه‌سه‌له‌كان. له‌به‌شێكی تری
قه‌سه‌كانیدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان ته‌ئكیدی له‌سه‌ر زه‌رورۆه‌تی جێبه‌جێكردنی
مادده‌كه كرده‌وه‌و رایگه‌یاند: جێبه‌جێكردن مادده‌كه واجبی هه‌موو لایه‌نه‌كانه
هه‌رله حكومه‌تی عیراقی و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و
پارێزگای كه‌ركوك و تاده‌گاته سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی عیراقی سه‌ر به‌هه‌ر گروپ و
لاه‌یه‌نێك بن، چونكه ئه‌گه‌ر مادده‌كه جێبه‌جێ نه‌كرێت دڵنیا نابین له
بنیاتنانی عیراقی دیموكراتی و فیدرالی كه‌هی هه‌موو لایه‌یكمانه. له‌درێژه‌ی
قه‌سه‌كانیدا عه‌دنان موفتی پشتیوانی كردنی لیژنه‌كه‌ی به‌واجب زانی و وتی: واجبی
هه‌موو لایه‌كمانه پشتیوانی له‌كاره‌كانی ئه‌م لیژنه‌یه بكه‌ین و ته‌قدیری ئه‌و
كارانه‌ش بكه‌ین كه تائێستا ئه‌نجامیان داوه‌و هیواخوازیشین ئه‌وه‌ی ماوه ته‌واوی
بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی داهاتوومان بهاوێژین له‌ورێگایه‌ی له‌پێشمانه ئه‌ویش
خزمه‌تكردنی گلانی عیراق و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانییه‌تی له ئازادی
ودیموكراتی.
پاشان
سه‌ركی په‌رله‌مانی كوردستان داوای له‌به‌رێز رائید فه‌همی سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای
مادده‌ی 140 كرد وته‌یه‌ك پێشه‌كش بكات تیایدا ئه‌وكارانه‌ی ئه‌نجامدراون روون
بكاته‌وه‌و بیروراكانی خۆیشی بۆ داهاتوو كاری لیژنه‌كه بخاته‌روو.
له‌وباره‌یه‌وه
رائید فه‌همی سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140، له وته‌یه‌کدا
رایگه‌یاند: جێگای فه‌خرو شانازییه بۆ ئێمه، كه له‌به‌رده‌م ئێوه‌دا
كاروهه‌وڵه‌كانمان بۆسه‌رخستنی پرۆسه‌كه ده‌خه‌ینه‌روو، به‌ڵام پرۆسه‌كه له‌رووی
هه‌ندێك گرفتی هونه‌رییه‌وه پێویستی به‌كاتێكی زیاتره، بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی
وورد كێشه‌كان یه‌كلایی بكرێنه‌وه. سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی
140، راشیگه‌یاند: هه‌موومان هه‌وڵده‌ده‌ین وهه‌ستیاریشین به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنی
مادده‌ی 140، چونكه ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌رپرسیاریه‌تێكی ده‌ستوورییه
له‌هه‌مانكاتدا به‌رپرسیاریه‌تێكی ئه‌خلاقیشه له‌سه‌رمان پێویسته به‌وپه‌ڕی
دڵسۆزییه‌وه كاری بۆ بكه‌ین.
دواتر
دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، له‌وته‌یه‌كدا
به‌ناوی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی ماده‌ی 140 له‌په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ره‌تا
به‌خێرهاتنی لیژنه‌كه‌و میوانانی كرد‌و پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد دانیشتنێكی تریش
له‌گه‌ڵ ئه‌م لیژنه‌یه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت زیاتر بێت بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ
لیژنه‌كه چونكه ئه‌وان له‌رۆژانی كۆتایی ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌كه
هاتونه‌ته په‌رله‌مان. پاشان جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی
بۆئه‌وه‌كرد، كه حكومه‌تی عیراقی سستی نواندووه له‌ئاست جێبه‌جێكردنی مادده‌ی
140و له‌هه‌ندێك كاتیش‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ناوخۆ لایه‌نێكی ئه‌و
كێشه‌وگرفتانه‌بوون، كه پێش له‌جێبه‌جێكردنی مادده‌كه‌ی ده‌گرت.
جێگری
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌موو ئه‌و به‌ڵێن و قه‌سه‌مانه‌ی به‌بیر ئاماده
بووان هێنایه‌وه كه‌له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراق به‌ڵێنیان
دابوو قه‌سه‌میان خواردبوو كه ماده‌ی 140 له‌كاتی خۆیدا جێبه‌جێده‌كه‌ن و ئاماژه‌ی
به‌به‌رنامه‌ی سیاسی حكومه‌تی عیراقیش كرد كه له‌خاڵی (22) ی‌دا به‌ڵێنی
جێبه‌جێكردنی مادده‌كه‌ی داوه‌و به‌ڵام واده‌رنه‌چوو.
له‌درێژه‌ی
قسه‌كانیدا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان وتی: پێشتر له‌م په‌رله‌مانه له‌لایه‌ن
قیاده‌ی سیاسی كوردستانه‌وه به‌ڵێن به‌ئێمه درا كه ئه‌و كاته بانگهێشت كرابووم
له‌گه‌ڵ كاك رزگار عه‌لی كه‌ئه‌گه‌ر مادده‌كه جێبه‌جێ نه‌كرا په‌رله‌مان
له‌داهاتوو هه‌ڵوێستی ده‌بێت ئێمه له‌په‌رله‌ماندا كه‌نوێنه‌ری خه‌لكی كوردستانین،
پێویسته به‌سه‌ر ئه‌و مادده‌یه باز نه‌ده‌ین پێویسته جێ به‌جێ بێت، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر ناتوانن جێبه‌جێی بكه‌ن و ئه‌گه‌ر فێڵ له‌ئارادا نییه با ئه‌و شوێنانه
به‌ئیراده‌ی خه‌لكه‌كه‌ی و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیان بگه‌رێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی
كوردستان و لیژنه‌كه‌ش له‌كاره‌كانی خۆی به‌رده‌وام بێت.
دكتۆر
كه‌مال كه‌ركوكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، له‌وته‌که‌یدا بارودۆخی شاری كه‌ركوك
وكێشه‌كانی كوردی به‌درێژایی سه‌د ساڵی رابردوو، كه‌بووه قوربانی رێككه‌وتنامه
نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و په‌یمان وبه‌ڵێنه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی وسیاسه‌ته
ره‌گه‌زپه‌رسته‌كانی رژێمی له‌ناوچووی باسكرد.
جێگری
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و نامانه‌شی خسته‌روو، كه‌له‌لایه‌ن جۆن
نیگرۆپۆنتی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاو سه‌فیری به‌ریتانیا له‌عیراق،
ئاراسته‌ی به‌رێزان مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی
هه‌رێمی كوردستان كراون و تێیدا ئه‌و وڵاتانه ته‌ئكید له‌جێبه‌جێبوونی مادده‌كه
ده‌كه‌نه‌وه پشتگیریشی ده‌كه‌ن.
له‌به‌شێكی
دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا، نه‌رمین عوسمان جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی
مادده‌ی 140 باسی له‌چۆنیه‌تی كاره‌كانی لیژنه‌و دابه‌شكردنی فۆرمی قه‌ره‌بوو
به‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و وه‌رگرتنی بوودجه‌و هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی جێبه‌جێبوونی
مادده‌كه‌ی كرد‌و رایگه‌یاند: تادوێنێ له‌لیژنه‌ی دارایی 4000 چه‌كی قه‌ره‌بوومان بۆ
عه‌ره‌بی هاورده ئیمزا كردووه واتا تائێستا له 36% ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ قه‌ره‌بوو
دیاریكراوه خه‌رج كراوه‌و ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه رژێمی سه‌دام له‌ساڵی 1967
وه بریار ده‌رده‌كات بۆ گۆرینی دیمۆگرافی ئه‌و ناوچانه‌و له‌گه‌ڵیشدا سه‌دان
ته‌علیماتی ده‌ركردووه كه هه‌موویان پێویستان به‌سه‌دان بریارو ته‌علیماتی تر
هه‌یه بۆ هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌یان. له‌كۆتایی قسه‌كانیدا نه‌رمین عوسمان باسی
له‌سنووری ئیداری كرد‌و له‌مباره‌یه‌وه سوپاسی نوسینگه‌ی د. محمد ئیحسان وه‌زیری
ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كرد كه یارمه‌تی زۆریان داوه‌و وتایشی سه‌رجه‌م
ئه‌و گۆرانكارییه ئیداریانه‌مان داوه‌ته لیژنه‌كه. پاشان ته‌حسین كه‌هییه
نوێنه‌ری توركمانه‌كان له‌لیژنه‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی مادده‌كه
كرده‌وه به‌پێی یاسا‌و ته‌وافقی نێوان گه‌لانی عیراق .
له‌كۆتایشدا
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه‌ی هێناو راشیگه‌یاند: سه‌عات
6ی ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ دانیشتنه‌كه ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كاته‌وه‌و له‌به‌شی
دووه‌می ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بریاره په‌رله‌مانتاران پرسیار‌و سه‌رنجه‌كانی خۆیان
ئاراسته‌ی وه‌فدی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 بكه‌ن.