به‌یانى
باش ... خۆشحاڵم كه جارێكى تر ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ شاره جوانه‌كه‌تان بێگومان
ئه‌مه سه‌ردانى یه‌كه‌مم نییه، من له‌ساڵى (1991) نوینه‌رى (سه‌دره‌الدین ئاغاجان
) بووم ئه‌وكاته‌و چه‌ند مانگێكیش لێره بووم له‌م پارچه‌ییه‌ى
عیراق.
بێگومان
من هه‌ست به‌ئێوه ده‌كه‌م من ده‌زانم ئێوه شان به‌شانى چه‌ندین هاوڵاتیانى تر‌ى
عیراقى چه‌ند ئازارتان هه‌بووه‌و چه‌ند ناخۆشی و ناعه‌داله‌تیتان چه‌شتووه
له‌ژێرسایه‌ى ڕ‌ژێمى سه‌دام حسێن دا.
بێگومان
سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (بانكى مۆن) پشگیرییه‌كى زۆر زۆر به‌هێزى
بڕیارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى ژماره (1770)ى كردووه، كه‌ئه‌مه بڕیارێكى تازه‌یه‌و
پشتگیرى و ته‌مویلى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات
له‌عیراق.
یه‌ك بوار
كه به‌ڕێز (بانكى مۆن ) زۆر ته‌كه‌زی له‌سه‌ر كرد بایه‌خی پێبده‌م ئه‌ویش دیالۆگى
نیشتمانییه واته وتووێژ‌و گفتوگۆى ناو
یه‌ك وڵات.
به‌ڵام
دیالۆگ ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌ساسى ڕاستییه‌كان بێت. له‌ڕێگاى ده‌ستوریشدا ڕاستییه‌ك
هه‌یه له‌پێشتان ئه‌ویش ماده‌ى (140) ماده‌یه‌كه تێیدا ده‌ستنیشانی ئه‌و زولم و
ده‌رده‌سه‌ریانه ده‌كات كه‌خه‌ڵكى ئێره به‌سه‌رى دا هاتبوو ، هه‌روه‌ها باسى ئه‌و ناعه‌داله‌تیانه ده‌كات
كه‌له‌ڕابردوودا به‌سه‌رتان هاتبوو و
هه‌وڵده‌دات چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشانه بكات
.
بۆیه‌من
به‌ته‌واوى تێده‌گه‌م كه ئێوه زۆر زۆر به‌توندى ده‌تانه‌وێ ماده‌ى (140) جێبه‌جێ
بكه‌ن، پێشم وایه له واده‌ى خۆى كه له
ده‌ستوردا دیارى كراوه كه‌له 31/12 ، من به‌ته‌واوى له‌ئێوه تێده‌گه‌م به‌ڵام
با ته‌ماشاى رێكه‌وتى ئه‌مڕۆ بكه‌ین ئه‌مڕۆ چه‌ندى مانگه ؟
17/12/2007
، ته‌نانه‌ت له‌وڵاتێكی وه‌كو سویسراش كه شاره‌زاییه‌كى زۆیان هه‌یه‌له‌بوارى
ڕێكخستن و ئه‌نجامدانى ریفراندۆم پێویستیان به چوار مانگ هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی
ریفراندۆمێك، چ جای عیراق.
لێره‌دا له‌عیراق له‌م وه‌زعه‌ى ئێستایدا 3
مه‌رج هه‌یه كه‌ده‌بێت ئه‌نجامبدرێت پێش ئه‌وه‌ى
ئه‌و ریفراندۆمه ئه‌نجام
بدرێت،ئه‌مه له‌كاتێكدا من تێده‌گه‌م كه
ئێوه ناتانه‌وێت ئه‌م هه‌له له‌ده‌ست
خۆتان بده‌ن .
بۆیه من
ئه‌و مافه به‌خۆم ده‌ده‌م پێشنیارێك
بخه‌مه به‌رده‌ست ئێوه‌ى به‌ڕێزو
ده‌مه‌وێت بۆتان روون بكه‌مه‌وه كه‌من چیم كردووه‌و تاچه‌ند دوور ڕۆیشتووم
تاكو ئه‌و پێشنیاره‌م بگاته‌ئه‌م ئاسته‌و پێشتان ده‌ڵێم له‌گه‌ڵ كێش گفتوگۆم
كردووه. تا هه‌موو لایه‌ك ئاگه‌دار بكه‌مه‌وه له‌و پێشنیاره‌ى
خۆم.
پێشنیاره‌كه
ئه‌وه‌یه ئێمه چاوه‌ڕوانى 31/12نه‌كه‌ین چونكه ئه‌وه دۆڕانێكه بۆ
هه‌موولایه‌ك، له‌ڕاستیدا له‌هه‌مووى ناخۆشتر ئه‌وه‌یه زه‌ره‌رى ئێوه ئه‌وه بێت،
له‌وانه‌یه ئێوه هه‌لى كۆنترۆڵ كردنى پرۆسه‌ى گرنگترین ده‌سكه‌وته‌كان
له‌ده‌ستووری عیراق له‌ده‌ست خۆتان بده‌ن
كه‌ده‌سكه‌وته‌كه‌ش مادده‌ى 140، نه‌ك ته‌نها بۆ ئێوه هاوڵاتیانى تر‌ى
عێراقیش زه‌ره ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ریكوپێكى ئه‌م بابه‌ته چاره‌سه‌ر
نه‌كرێت.
ئه‌وه‌ى ئێستا گرنگه بۆ ئێوه ئه‌وه‌یه
كه‌ده‌بێت مادده‌ى (140) به‌زیندوویى بهێڵنه‌وه، نه‌هێڵێن مادده‌ى 140
بمریێت یان ڕابووه‌ستێ له‌قۆناغێكدا، گرنگیشه بڕیاره كه‌ش له‌ده‌ست ئێوه بێت.
واته
دواخستنێكی ته‌كنیكى جێ به‌جێكردنى ئه‌و ماددیه
بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ، ئه‌مه پێ ى
ناڵێن دواخستن خوانه‌كات، بۆیه من پێ ى
ده‌ڵێم درێژكردنه‌وه‌ى ته‌كنیكى.
نمونه‌یه‌كتان بۆ ده‌هێنمه‌وه:
بۆ
نموونه ئه‌گه‌ر هاتوو بارى كه‌ش و هه‌وا تێكچوو به‌فرو باران بارى كه‌واته ئێوه
ناچار ده‌بن راپرسییه‌كه له‌رووى
ته‌كنیكى درێژ بكه‌نه‌وه، واته من نا ڵێم دواخستنى ده‌ڵێم درێژبكرێته‌وه
به‌هۆیه‌كى ته‌كنیكى.
له‌وانه‌یه
بڵێن به‌ڵێ به‌ڵام له‌پاشان چى ڕووده‌دات، ئێوه ڕاست ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر پرسیار
بكه‌ن، واته ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌و پێشنیاره‌ى منتان قبوڵ كرد بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌و
كاته‌كه بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ ، لێره‌دا مافتان هه‌یه پرسیار بكه‌ن كه‌چى روو
ده‌دات، ئه‌وه‌ى كه رووده‌دات ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌یه كه‌ئێوه به‌هاوكارى نه‌ته‌وه
یكگرتووه‌كان به‌هاوكارى (یونامی)
پرۆسه‌كه خێراتر ده‌كه‌ین تاوه‌كو له‌ماوه شه‌ش مانگدا مادده‌ى (140) جێبه‌جێ
بێت.
چۆن
خێرایبكه‌ین؟ لێره پرۆسه‌كه له‌میانى شه‌ش مانگ دا خێراتر ده‌بێت چونكه ئێمه
وه‌كو unهاوكاریتان
ده‌كه‌ین و بزوێنه‌رێك دروست ده‌بێت بۆ مادده‌ى (140) كه‌له‌م ماویه‌داچاره‌سه‌ر
بێت.
بێگومان
پێشتر پێشنازى وانه‌بووه، ئێستا تێبینى بكه‌ن ئێمه له‌كۆتایى ماوه‌كه‌ین و تا
ئێستاش هیچ ڕووینه‌داوه‌و ئێمه‌وه‌كو un كه
پشتگیریتان لێ ده‌كه‌ین و ده‌بینین به‌بزوێنه‌رێك
بۆ جێبه‌جێ كردنى مادده‌ى (140) ئێمه یه‌ك سودى تریشمان ده‌بێت ئه‌ویش
شه‌رعییه‌تى نێو ده‌وڵه‌تیتان له‌گه‌ڵ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى مادده‌ى (140) چاره‌سه‌ر
بكه‌ن له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگ ئه‌گه‌ر ڕ‌ازى بوون درێژ
بكرێته‌وه.
له‌وانه‌یه
بڵێن ئێمه مێژوویه‌كى باشمان نه‌بووه له‌گه‌ڵ un و تاقیكردنه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ un نه‌بووه .
un له‌سه‌دا سه‌د ته‌واو نییه (پێر فێكت )
نییه وه‌كو هه‌موو ڕێخراوێك ، به‌ڵام
له‌بیریشتان بێت كه ئێمه له‌گه‌ڵتان دابووین به‌تایبه‌تى له‌ساڵى (1991)
دا كه ئاڵاى un مان
لێره‌دا چه‌قاند، من له‌گه‌ڵتان دابووم ئه‌و كاته كاتێكى زۆر ناخۆش بوو بۆ ئێوه،
له‌بیرتانه ئه‌و كاته ئێمه له‌گه‌ڵتان دابووین ئه‌وكاته من و هاورێكانم ئاڵای
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانمان له‌زاخۆ دانا، من ئاماده‌م جاری داهاتوو كه‌دێمه‌وه
وێنه‌ى خۆم و تیمى خۆمتان پیشان بده‌م كه‌چۆن ئاڵاى نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كانمان له‌زاخۆ به‌رزكرده‌وه.
من ده‌زانم ئێوه تاقیكردنه‌وه‌ى زۆر ناخۆشتان له‌گه‌ڵ un داهه‌بوو، به‌ڵام له‌بیرتان بێت ئێمه دوو
هه‌ڵبژاردنمان ئه‌نجامدا له‌عیراق، هه‌روه‌ها ریفراندۆمێك بۆ ده‌ستوور ، بۆیه
به‌بروای من ئه‌و هه‌ڵبژاردن و ئه‌و
ریفراندۆمه‌ی كه‌به‌یارمه‌تى un ئه‌نجامدرا له‌عیراق زه‌ره‌رى بۆ ئێوه نه‌بووه، ئه‌گه‌ر زه‌ره‌رى هه‌بوایه مادده‌ى (140) نه‌ده‌هاته ناو ده‌ستووره‌وه، بۆیه
لیره پرسیار بكه‌ن ئایا كێ بوو
پشتگیرییه‌كى زۆرى ئه‌و هه‌ڵبژاردن و ئه‌و ریفراندۆمه‌ى عێراقى كرد، كێ بوو پشتگیرى
ته‌كنیكى هه‌ڵبژاردنى كرد، هه‌موومان
له‌بیرمانه بێگومان نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوو كه پشتگیرى ته‌كنیكى به‌خشى بۆ
ئه‌و هه‌ڵبژاردن و ریفرانۆدمه‌ى كه‌له‌عێراقدا كرا.
ئه‌و
هه‌ڵبژاردنه‌ى كه له مانگى 12/2005 ئه‌نجامدرا هه‌ڵبژاردنێكى سه‌ركه‌وتووبوو
ئێمه ده‌توانین سوود له‌ئالیه‌تى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه وه‌ربگرین بۆ ئه‌وه‌ى له‌جێ
به‌جێكردنى مادده‌ى (140) دا به‌هه‌مان ئالیه‌ت و میكانیزم
كاربكه‌ینه‌وه.
له‌وانه‌یه
بڵێن زه‌مانه‌ت چییه ؟
ته‌نها
خودا ده‌توانێ زه‌مانى هه‌موو یه‌كێك له‌ئێمه بكات، به‌ڵام من پێم وایه ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى ئێمه ده‌یكه‌ین خۆى له‌خۆیدا زه‌مانه‌ته له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌و
تاقیكردنه‌وانه‌ی كه هه‌مانبووه و هه‌موو ئه‌و پرۆسانه‌ى ئه‌نجاممانداوه له‌ڕابردوودا .
نامه‌یه‌كم
نووسى بۆ هه‌موو ئه‌ندامانى سه‌رۆكایه‌تى
عیراق، دواى ئه‌وى چاوم پێیان كه‌وت، هه‌ریه‌كێك له‌و به‌ڕێزانه واته سه‌رۆك و
جێگره‌كانى
كۆپییه‌كى
ئه‌ونامه‌یه‌یان وه‌رگرت، هه‌مان نامه ئاراسته‌ى به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار
تاڵه‌بانى كرا،هه‌روه‌ها دام به‌سه‌رۆكى
حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان به‌رێز
نیچیرڤان بارزانى، هه‌روه‌ها كۆپییه‌ك بۆ جێگرانی سه‌رۆكى عێراق
هاشمى و
عبدالمهدى ئه‌وانیش ئه‌و نامه‌یه‌یان
پێگه‌یشت هه‌روه‌ها كۆپییه‌كیشیمان نارد بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق
مالیكى.
نابێ
لێبگه‌ڕێین مادده‌ى (140) له 31/12 كۆتایى پێبێت .
پرۆسه‌كه
ده‌بێت له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگى ساڵى داهاتوو
بجولێت و خێراتر بكرێت، ئێمه‌ش وه‌كو (یونامی)
له‌ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش مانگه‌دا پشتگیری ته‌كنیكی خۆمان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین،
تاوه‌كو پرۆسه‌كه ببزوێت و خێراتر بجولێت. له‌و فۆلده‌ره‌ی كه هه‌مانه
راگه‌یاندنێكی رۆژنامه‌وانیمان بڵاوكرده‌وه سه‌باره‌ت به‌و راستیانه‌ی كه
له‌نامه‌كه‌ی خۆمدا نووسیبووم و دام به‌و به‌رێزانه‌ی باسمان كرد، تاوه‌كو رای گشتی
ئاگادار بن له‌بیرورای ئێمه، كه ئێمه چیمان پێشنیار كردووه‌و له‌چ ئاستێكدا
ماده‌ی 140 باسكراوه.
كه‌س
نه‌یاری ئه‌و پێشنیاره‌ی من نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت
به‌دیلی ئه‌و پێشنیاره‌ی من باش نیه‌و له‌وانه‌یه هه‌موومان
بدۆرێین.
به‌دیله‌كان
چین؟ چاوه‌ڕوانی 31-12 بكه‌ین یان بێزاری
خۆمان ده‌ربڕین، یان هه‌وڵ بده‌ین كارێك بكه‌ین
كه له‌وانه‌یه شه‌رعییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ه‌ڵ نه‌بێت. ئه‌مه‌ش
ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خۆمان ده‌خه‌ینه‌قۆناغێك كه شه‌رعییه‌تی مادده‌ی 140 له‌ده
ست خۆمان بده‌ین، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی بارگرژی كه له‌وانه‌ی باش
نه‌بێت.
بۆیه
ده‌مه‌وێت ئه‌م مافه بده‌م به‌خۆم و له‌دڵه‌وه ئه‌م وشانه ئاراسته‌ی ئێوه‌ی
به‌ڕێز بكه‌م، ئێوه چه‌ندین ساڵه سه‌برتان گرتووه، ئێمه ده‌زانین جاری وا
هه‌یه ده‌بێت به‌دڵ بیربكه‌نه‌وه به‌عه‌قلیش بیر بكه‌نه‌وه، لێره‌دا كاردانه‌وه
هه‌ندێك جار ده‌بێت به‌ئازایه‌تی بێت، ده‌بێت به‌عه‌قلانیه‌ت بیر بكه‌ینه‌وه نه‌ك
ته‌نها به عاتیفه، پێویسته بزانین باشترین چاره‌سه‌ر
چیه.
بۆیه
باشترین چاره‌سه‌ر بۆ هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری له‌عیراقی ئه‌مڕۆ جێبه‌جێكردنی
مادده‌ی 140 ه به‌شێوازێكی رێك وپێك و گونجاو.