هه‌واڵی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان

شاندێكی حزبى ته‌قه‌دومی ئیشتراكیی مه‌غریبی سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21ی نیسانی 2019، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، پێشوازیی كرد له‌ شاندێكی حزبی ته‌قه‌دومى ئیشتراكیى مه‌غریبی كه‌ حزبێكی چه‌پن و له‌ په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌دا به‌شدارن، به‌سه‌رۆكایه‌تیی... (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ شاندێكی كاكه‌ییه‌كان ده‌كات

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2019/4/21، هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازیی كرد له‌ شاندێكی كاكه‌ییه‌كان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی... (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

جێگری سەرۆكی پەرلەمان بەشداری لە لوتكەی تەندورستيی كوردستاندا دەكات

ئەمڕۆ 20ی نیسانی 2019، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و د.سەباح مەحموود، سەرۆكی لیژنەی تەندروستی و ژمارەیەك لە ئەندامانی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان، بەشدارییان لە لوتكەی تەندروستیی كوردستان كرد، كە بۆ جاری یەكەمه لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كوردستان ئه‌مجۆرە... (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ كونسوڵی گشتیی كۆمارى كۆریای باشوور له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

دواى نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 16ى نیسانی 2019، هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ چۆى كوانژین، كونسوڵی گشتیی كۆمارى كۆریای باشوور له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.(زیاتر بخوێنه‌وه‌)

په‌رله‌مانی كوردستان: "ده‌بوو ئیداره‌ی گه‌رمیان داوای لیبووردن له‌په‌رله‌مانى كوردستان بكات"

سه‌باره‌ت به‌بێ رێزیكردن به‌رامبه‌ر به‌گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و نۆینه‌رانی شه‌رعیی خه‌ڵكی كوردستان، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی گه‌رمیان و رێكخه‌رانی رێوڕه‌سمی 31 ساڵه‌ی كاره‌ساتی ئه‌نفال، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

به‌سه‌رپه‌رشتیی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان
وۆڕکشۆپێک بۆ دروستکردنی داتابەیسێکی زانیاری لەپەرلەمان به‌ڕێوه‌چوو

سەعات ۱۰ى بەیانیی ئەمڕۆ ۱٦/٤/۲۰۱۹، بەسەرپەرشتیی هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانى كوردستان وۆڕکشۆپێکی سه‌باره‌ت بەدروستکردنی داتابەیسێک بۆ ڕێکخستن و کۆکردنەوەی زانیارییەکان بۆ کاری لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان سازكرد. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و قوتابیانی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆی سلێمانی كرد

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14/4/2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ته‌لارى په‌رله‌مان، پێشوازیی له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و قوتابیانی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆی سلێمانی كرد. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ شاندێكی په‌یمانگه‌ی كه‌نه‌دی بۆ حكومڕانی ده‌كات

ئه‌مڕۆ پێنچشه‌ممه‌ 11ی نیسانی 2019، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی كرد له‌ شاندێكی په‌یمانگه‌ی كه‌نه‌دى بۆ حكومڕانی، كه‌ پێكهاتبوو له‌ مادلین میور، یاریده‌ده‌رى پێشكه‌وتوو له‌ په‌یمانگه‌كه‌ و شاندی یاوه‌ری. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ به‌رپرسی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

سه‌عات 3ى پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2019/4/10، هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی د.رێبوار بابكه‌یی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردستانى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ كلاریس پاستۆرى، به‌رپرسی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

له‌ژێر چاودێریی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به‌ئه‌نفال له‌ژێر ناوونیشانی بیره‌وه‌رییه‌كانی لم كرایه‌وه‌

سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2019/4/10، به‌سه‌رپه‌رشتی د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به‌ ئه‌نفال له‌ژێر ناوونیشانی "بیره‌وه‌رییه‌كانی لم" له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان كرایه‌وه‌. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

به‌سه‌رپه‌رشتیی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان بڕیاردەری لیژنەی تەندروستی گۆڕا

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌سه‌رپه‌رشتیی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئاماده‌بوونی سكرتێری په‌رله‌مان، لیژنه‌ی ته‌ندروستی ژینگەو مافی بەکاربەر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بڕیارده‌رى لیژنه‌كه‌ی گۆڕی. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی په‌رله‌مان
كۆنگره‌ى سێیه‌می یه‌كێتیی په‌رله‌مانتارانی كوردستان ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد

به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و سكرتێری په‌رله‌مان، سێیه‌مین كۆنگره‌ى یه‌كێتیی په‌رله‌مانتارانی كوردستان له‌ژێر دروشمی (سیسته‌مێكی په‌رله‌مانیی دروست و هه‌نگاونان به‌ره‌و چاكسازی و سه‌روه‌ریی یاسا) ده‌ستی به‌كاه‌ركانی كرد. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌رمینیا له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌

ده‌سته‌ی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، به‌ئاماده‌بوونی فاهیک کەمال سێرانیان، پەرلەمانتاری ئەرمەنی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، پێشوازییان لە باڵێۆزی ئه‌رمینیا له‌ عێراق، هراچیا پۆلادیان، کرد کە بەمەبەستی بیناکردنی کڵێسەیەکی نوێ لە عەنکاوە سەردانی کوردستانی کردووە. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ قوتابییانی كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتى زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین كۆبووه‌وه‌

له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ قوتابییانی كۆلێژی ئه‌ده‌بیات، به‌شی فه‌لسه‌فه‌ له‌ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هانیدان هه‌موو تواناكانیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ گه‌شه‌پێدانی زیاتری ئاستی رۆشنبیریى خۆیان و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ى به‌رز بۆئه‌وه‌ى له‌ ئاینده‌دا خزمه‌ت به‌ گه‌ل و وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ مامۆستایان و قوتابیانی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆى نه‌ورۆز له‌ دهۆك ده‌كات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3/4/2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، پێشوازیی كرد له‌ ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایان و قوتابیانی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆى جیهان له‌ دهۆك. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر كۆبووه‌وه

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2/4/2019 هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له‌ شاندێكی باڵای به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.سامان به‌رزنجی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێرو سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانى به‌شه‌كانی سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ كرد. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

جێگری سەرۆكی پەرلەمان لەگەڵ ڕێكخراوی ئەمریكی بۆ ئاشتی كۆبووەوە

لە رۆژی 1ی ئاپریل ٢٠١٩، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان "هێمن هەورامی" لەگەڵ شاندێكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سەر بە رێكخراوی ئاشتی، كە لە لایەن نانسی لیندبۆرگ سەرۆكایەتی دەكرا، باسی ئەوەی كرد كە حكومڕانی باش و هاوكاریی ئەمنی بۆ ئاشتی

جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ بەرپرسی ئۆفیسی یونامی کۆبووەوە

ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ ١ی نیسانی ٢٠١٩، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانى كوردستان، له‌ نوسینگه‌ی خۆی له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان، لەگەڵ ریکاردۆ رۆدریگێز، سەرۆکی ئۆفیسی یونامی لە هەولێر و سی یۆنگ کیم-ى یاوەری... (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستایانى دواناوه‌ندیی هه‌ولێری تێكه‌ڵاو ده‌كات

له‌ دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستایانى دواناوه‌ندیی هه‌ولێری تێكه‌ڵاو، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان رۆلی مامۆستایانی كوردستانى له‌ قۆناغه‌ جیاجیاكانی بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان به‌رزنرخاند. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان كۆبۆوه‌

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2019/3/28، هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و جێگرو بڕیارده‌ری سه‌رجه‌م لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان كۆبۆوه‌. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

شاندێكی په‌یمانگه‌ی دیپلۆماسیی و ئه‌كادیمیی ڤیه‌ننا سه‌ردانی په‌رله‌مان ده‌كات

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2019/3/25، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازیی كرد له‌ شاندێكی په‌یمانگه‌ی دیپلۆماسیی و ئه‌كادیمیی ڤیه‌ننا، به‌سه‌رۆكایه‌تیی تۆماس رۆ، پرۆفیسۆرو سه‌رۆكی به‌شی مێژوو له‌ په‌یمانگه‌كه‌ و شاندی یاوه‌رى. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

سەرۆکایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ رووداوەکەی موسڵ دەنێرێت

سەرۆکایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی ئەو رووداوە دەکات کە به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر لە 70 کەس گیانیان لەدەستدا. ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌: (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنه‌ جیاجیان كۆبۆوه‌

له‌په‌راوێزی به‌شداریكردنیدا له‌فێستیڤاڵی ئاكرێ، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌هۆلی پێشوازیی قه‌زای ئاكرێ پێشوازیی له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنه‌ جیاجیان كرد. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شداری له‌ فێستیڤاڵی نه‌ورۆز له‌ ئاكرێ ده‌كات

ئێواره‌ی 20/3/2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شداریی له‌ فێستیڤاڵی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له‌ شاری ئاكرێ كرد.(زیاتر بخوێنه‌وه‌)

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان رێککەوتنی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان راگەیاند

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند: "لایەنەکان بەپێی رێککەوتنی نێوانیان سەرۆك و جێگر و بڕیاردەریان بۆ هەر 15 لیژنە هەمیشەییەكه‌ى پەرلەمان هەڵبژارد". (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردران

دوای ئه‌وه‌ى رۆژی دووشه‌مه‌ 2019/3/18، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتن كه‌ دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌كان به‌پێی به‌ركه‌وته‌ى هه‌ڵبژاردن بێت، ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 2019/3/19، سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری لیژنە هه‌میشه‌ییه‌کانی پەرلەمان هەڵبژێردران. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ سه‌رۆكی رێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ڵمانی بۆ كاروباری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17/3/2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ نوسینگه‌ی خۆی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازیی كرد له‌ پاولۆ براگاگنا، كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ڵمانی بۆ كاروباری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و شاندی یاوه‌ری، كه‌ باره‌گاكه‌یان له‌ هه‌رێمی لۆوه‌ر ساكسۆنى وڵاتی ئه‌ڵمانیا-یه‌. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی شار له‌ سلێمانی ده‌كات

ئێواره‌ى رۆژى سێشه‌مه‌ 2019/3/16، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ یاوه‌ریی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان،سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی شار-ى له‌ سلێمانی كرد. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌كات

دوای نیوه‌ڕۆی رۆژى شه‌مه‌ 2019/3/16، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ یاوه‌ریی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان، سه‌ردانی تێكۆشه‌رو خه‌باتگێڕی گه‌له‌مان كاكه‌محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود-یان له‌ماله‌كه‌ی خۆی له‌ گوڵه‌خان كرد.(زیاتر بخوێنه‌وه‌)

شاندێكی باڵاى په‌رله‌مانی كوردستان به‌شداریى له‌ رێوڕه‌سمی 31 ه‌مین ساڵڕۆژى كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ كرد

شاندێكی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و یاوه‌ریى نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌شدارییان له‌ رێوڕه‌سمی 31-ه‌مین ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ كردو تاجه‌گوڵینه‌ی رێزو وه‌فایان له‌سه‌ر مه‌زارى شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ دانا. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له‌ ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا

له‌ساڵیادى كاره‌ساتى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

شاندێكی یۆنامی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مان ده‌كات

له‌دیداری نێوان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان و شاندی یۆنامی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ، جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و یۆنامی كرایه‌وه‌. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێن

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13/3/2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانى كرد. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پێكهێنانى لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان رێككه‌وتن

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10/3/2019، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆوه‌.(زیاتر بخوێنه‌وه‌)

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ گه‌وره‌ توێژه‌رانی په‌یمانگه‌ى واشنتۆن بۆ سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ ئه‌مریكا ده‌كات

له‌ دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ توێژه‌رانی په‌یمانگه‌ى واشنتۆن بۆ سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ ئه‌مریكا، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌نگاوه‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆ پێكهێنانی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان و شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته‌ڕوو. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان رۆژى 8ى مارس له‌ ئافره‌تانی كوردستان پیرۆز ده‌كات

به‌بۆنه‌ی رۆژی 8ى مارس، رۆژی جیهانیی ئافره‌تان، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا پیرۆزبایی له‌ ئافره‌تانى كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كات و رۆلی ئافره‌تانى كوردستان له‌ خه‌بات و قوربانیدان له‌پێناو رزگاریی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییدا به‌رزده‌نرخێنێت، ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه‌: (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

پەرلەمانی کوردستان یادی ٨ی مارس بەرز راده‌گرێ

سەعات ١١ی پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ بەئامادەبوونی د.ڤالا فەرید ئیبراهیم، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هیوا نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و تەواوی کارمەندە ئافرەتەکانی پەرلەمانی کوردستان، یادی ٨ی مارس، رۆژی جیهانیی ئافره‌تان بەرز ڕاگیرا. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

كونسوڵی گشتیی كۆماری چینی میللی له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و كونسوڵی گشتیی كۆمارى چینی میللی له‌ هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆمارى چینی میللی ده‌كه‌نه‌وه‌.(زیاتر بخوێنه‌وه‌)

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمی كوردستان پشتگیری و پشتیوانیی خۆی بۆ چاكسازییه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربڕی

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4/3/2019، د.ڤالا فه‌رید ابراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، له‌نووسینگه‌ی خۆی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازیی كرد له‌ د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری.(زیاتر بخوێنه‌وه‌)

له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی
سه‌رۆكی په‌رله‌مان : "رێگه‌ناده‌ین هیچ كه‌س و لایه‌نێك رێگری له‌كاره‌كانی چاودێریی دارایی بكه‌ن"

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی جه‌خت له‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوانیان ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ رووی چاودێریكردنى دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌ رووی یاساییه‌وه‌.(زیاتر بخوێنه‌وه‌)

جێگرى دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و جێگرى دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر كارى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگیی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌نه‌وه‌. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

به‌رێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ تایبه‌تییه‌كان له‌ دامه‌زراوه‌ی ره‌وه‌ندی كلدانی له‌ ئه‌مریكا سه‌ردانی په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 1/3/2019، د.ڤالا فه‌رید ابراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی كریستیان و ئه‌رمه‌ن، له‌نوسینگه‌ی خۆی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازیی كرد له‌ د.عچید یوسف میری، به‌رێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ تایبه‌تییه‌كان له‌ دامه‌زراوه‌ی ره‌وه‌ندی كلدانی له‌ ئه‌مریكا و شاندی یاوه‌ری. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

ده‌ستپێكردنی چاكسازی له‌ناو په‌رله‌مان
كاروبارى ئیداری و دارایى ناو په‌رله‌مان رێكده‌خرێته‌وه‌

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2019/2/27، هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی منى نبى قادر، سكرتێری په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆوه‌. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

به‌رپرسی ئۆفیسی یه‌كێتیی ئه‌وروپا سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات

ئه‌مڕۆ 26/2/2019، د.ڤالا فه‌رید ابراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، له‌نووسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازیی كرد له‌ خاتوو كلاریس پاستوری، به‌رپرسی ئۆفیسی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ هه‌رێمی كوردستان. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 24/2/2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ نوسینگه‌ى تایبه‌تیی خۆی له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان، پێشوازیی كرد له‌ رێكاردۆ رۆدرێگیس، به‌رپرسی نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری... (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەشداریی لە دیدارێكی مێری سەبارەت دەوڵەتسازی دەكات

ئەمڕۆ 23/10/2018 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەشداریی لە دیدارێكی ئینستیتیۆتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (MERI) لە ژێر ناونیشانی" ئاڵوگۆری ڕوانگەكان بۆ سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" كرد

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكات

ئەمڕۆ 21/10/2018 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لە دكتۆر بەشیر خەلیل حەدداد جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كرد. لە دیدارەكەدا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پیرۆزبایی لە دكتۆر بەشیر حەدداد كرد

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان جەژنی جەما لە كوردانی ئێزدی پیرۆزدەكات

بەبۆنەی جەژنی جەما، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خۆشك و برایانی كوردی ئێزدی دەكەین و هیوادارین ئەم جەژنە بە كامەرانی بگەرێتەوەو و ببێتە مایەی خۆشی و خۆشگوزەرانی و ژیانێكی ئاسوودە بۆ سەرجەم كوردانی ئێزدی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پیرۆزبایی لە نادیا موراد دەكات بەبۆنەی پێبەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی

بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، بە ناوی خۆمان و پەرلەمانی كوردستانەوە پیرۆزباییتان لێدەكەین و بە شانازییەوە دەروانینە ئەو هەنگاوە گرنكەی، كە مایەی خۆشخاڵی هەموو گەلی كوردستانە و پاداشت و رەنگدانەوەی ئەو خەبات

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەشداری لە كۆنفرانسی" رۆڵی پەرلەمان و حكوومەت لە سیستەمی سیاسی هەرێمی كوردستان" دا دەكات

ئەمڕۆ 24/9/2018 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەشداریی لە كۆنفرانسێكی ناوەندی لێكۆڵینەوەی رووداو كرد، لەژێر ناونیشانی " رۆڵی پەرلەمان و حكوومەت لە سیستەمی سیاسی هەرێمی كوردستان"

12345678910...

رۆژمێرى رووداوه‌كان