هه‌واڵ به‌ سه‌ردێر

لیژنەى ئەوقاف وکاروبارى ئایینى ئیدانەى شەهیدکردنى مامۆستا وشیار ئیسماعیل دەکات

بە ناوى خوداى بەخشندەى میهرەبان بەڕێزان لەدام و دەزگا فەرمیەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان رێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى مامۆستایانى ئایینى و رۆشنبیران و توێژ وچینە جیاوازەکان جەماوەرى بەشەڕەفى کوردستان لەو کاتەى هەموو لایەکمان گەشبینانە چاوەڕێ بووین شەڕى تیرۆرستانى داعش کۆتایى بێت

سه‌رۆكی په‌رله‌مان: سه‌رده‌مێكی تازه‌ له‌كاری دیموكراسی له‌هه‌رێمی كوردستان هاتۆته‌كایه‌وه‌

سه‌عات 2:45 پاشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 29/04/2014 له‌ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ خولی چواره‌می هه‌ڵبژاردن یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی به‌رێوه‌برد. له‌ده‌سپێكی كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا

سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان ئیدانه‌ى كاره‌ تیرۆیستیه‌كه‌ى هه‌ولیَرى پایته‌ختى هه‌ریم ده‌كات

له‌كاتیكدا كۆمه‌لانى خه‌لكى كوردستان سه‌رقالى خۆشى سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى هه‌لبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بوون، نیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ریكه‌وتى 29-9-2013 شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كانى جه‌هاله‌ت، تیرۆریستان دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژیان له‌هه‌ولیرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامدا، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانی ئاسایش

ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى كۆمارى كۆریا تاوانى جینۆسایدى دژ به‌ گه‌لى كورد، به‌ توندى ئیدانه‌ و مه‌حكوم كرد

په‌رله‌مانى كۆریا بیست و پێنجه‌مین ساڵیادى جینۆسایدى كورد به‌رز راده‌گرێ. زاگرۆس ئه‌حمه‌د كه‌مال راوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان راى گه‌یاند: له‌نامه‌یه‌كدا كه‌ له‌رێگه‌ى نووسینگه‌ى باڵیۆزخانه‌ى كۆمارى كۆریا له‌هه‌رێمى كوردستان ئاراسته‌ى به‌رێز د. ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان كراوه‌

سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان داواده‌كات هێمنى و كه‌شى دیموكراسیانه‌ى هه‌ڵبژاردن بپارێزن

هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ره‌تاوه‌، به‌شێوه‌یه‌كى هێمنانه‌ ده‌ستى پێكرد، له‌گه‌ل نزیكبوونه‌وه‌ى واده‌ى پرۆسه‌ى ده‌نگدان خه‌ریكه‌ بانگه‌شكردن له‌سنوورى خۆى لاده‌دات وتوندوتیژى تێده‌ كه‌وێ، كه‌به‌داخه‌وه‌ له‌دوو رووداوى نه‌خوازراو له‌شارى سلیمانى دوو هاولاتى شه‌هیدبوون وبرینداریشى لێكه‌وته‌وه‌.

یادى بیست و پێنچ ساڵه‌ى ئه‌نفالكردنى بادینان له‌قه‌ڵاى دهۆك كرایه‌وه‌

له‌ژێر دروشمى له‌ فرمێسكه‌وه‌ بۆ هیوا، ئێواره‌ى ئه‌مرۆ پێنچ شه‌ممه‌ 5 ى ئه‌یلولى 2013 له‌دهۆك به‌ ئاماده‌بوونى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دكتۆر حسن محمد سووره‌ جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێرى په‌رله‌مان و شاندێكى باڵاى په‌رله‌مان و وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كه‌سوكارى

لێژنه‌ى ئه‌وقاف رۆڵى لێژنه‌ى كوالیتى كۆنترۆڵى به‌رز نرخاند

سه‌عات 10ى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ 5/9/2013 لێژنه‌ى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى به‌ مه‌به‌ستى پشتگیرى كردن و به‌دواداچوونى كاره‌كانیان له‌ رووى مرۆیی و ئایینه‌وه‌ هاوكات گویگرتن له‌ داواكاریه‌كانیان پێشوازیان له‌ لێژنه‌ى كوالیتى كۆنترۆڵى ده‌رمان كرد. له‌ دانیشتنێكدا كه‌ به‌ ئاماده‌بوونى د. به‌شیر خلیل حداد سه‌رۆكى لێژنه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لێژنه‌كه‌ به‌رێوه‌چوو

له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كار ‌و چالاكییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ چوار ساڵی رابردوودا خرایه‌ روو

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 1/9/2013 تارق جه‌وهه‌ر راوێژكاری راگه‌یاندنى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا تیشكى خسته‌ سه‌ر كار و چالاكییه‌كانی په‌رله‌مانى كوردستان له‌ ماوه‌ى چوار ساڵى رابردوودا. له‌ كۆنگره‌كه‌دا راوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكی

رێوڕه‌سمێك بۆ واژۆكردنى په‌یمانى هاوبه‌شى وگه‌شه‌پێدان له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته‌ گشتیه‌كان و رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان به‌ڕێوه‌چوو

سه‌عات 11ى پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 4/9/2013 به‌ئاماده‌بوونى د.دانا سه‌عید سۆفى سه‌رۆكى لیژنه‌ى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى وعومه‌ر هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ و جواد جبورى سه‌رۆكى لیژنه‌ى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان ونوێنه‌رى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ونوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى

سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌شداری له‌كه‌مپێكی لاوانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كات

د.ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌شداری له‌ كه‌مپێكی تێكه‌ڵاوی لاوانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان كرد كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رهه‌نگخانه‌كان به‌به‌شداری 150 گه‌نجی كچ و كوڕی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان كراوه‌ته‌وه‌.

جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان پێشوازى له‌ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانى سكۆتله‌ندا ده‌كات

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26/8/2013 دكتۆر حسن محمد سووره‌ جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ئاماده‌بوونى فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێرى په‌رله‌مان پێشوازى له‌به‌رێز حه‌نزه‌له‌ مالك ئه‌ندامى په‌رله‌مانى سكۆتله‌ندا كرد. له‌دیدارێكدا كه‌ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار ئاماده‌یبوون. حه‌نزه‌له‌ مالك ئه‌ندامى په‌رله‌مانى سكۆتله‌ندا

له‌نامه‌یه‌كى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بۆ كۆمسیۆنى بالا به‌بێ ره‌گه‌زنامه‌ى عیراقى رێگا به‌ده‌نگده‌ر نادرێت به‌شدارى له‌ده‌نگدان بكات

تارق جه‌وهه‌ر سارمه‌مى راوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له‌نووسراویكدا به‌ ژماره‌ 3513 كه‌ له‌ 25/8/2013 ده‌رچووه‌ و ئاراسته‌ى كۆمسیۆنى بالاى سه‌ربه‌خۆى هه‌لبژاردنه‌كانى عیراق كردووه‌، ته‌ئكیدى له‌سه‌ر جێبه‌جیكردن ماده‌ى 4 له‌ یاساى ژماره‌ 15 یاساى هه‌لبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كه‌ده‌كاته‌ ماده‌ى 29 له‌ یاساى

نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان هه‌واڵێكى لڤین پرێس به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌

لڤین پرێس بێ ئه‌وه‌ى هیچ زانیاریه‌كى هه‌بێ و ووردبینى بكات، یان به‌ڵگه‌یه‌كى به‌رچاو بخاته‌ روو، به‌ناوى سه‌رچاوه‌یه‌كى نادیارى تۆز و باوه‌ باس له‌سه‌فه‌رى شاندێكى په‌رله‌مان ده‌كات كه‌ له‌كۆتایى ساڵى رابردوو بۆ سوید و نه‌رویج ئه‌نجام درا و له‌برى ئه‌وه‌ى وه‌ك كارى راگه‌یاندن ماهیه‌تى سه‌فه‌ره‌كه‌ و بایه‌خى دیدارى ئه‌و شانده‌ روون بكاته‌وه‌ به‌تایبه‌ت

راوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان لێدوانه‌ێكی سه‌رۆكى كۆمسیۆنى بالاى سه‌ربه‌خۆى هه‌لبژاردن ره‌تده‌كاته‌وه‌

تارق جه‌وهه‌ر سارمه‌مى راوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌و لێدوانه‌ى سه‌رۆكى كۆمسیۆنى بالاى سه‌ربه‌خۆى هه‌لبژاردن ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ده‌لى (دواخستن یادوانه‌ خستنى هه‌لبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى 2013 ش بریاریكه‌ بۆ په‌رله‌مانى هه‌رێم ده‌گه‌ریته‌وه‌). پێویست بوو سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵا به‌وردى بگه‌رێته‌وه‌ بۆسه‌ر ده‌قى برگه‌و ماده‌ یاسایه‌كانى

جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان پێشوازى له‌كۆمه‌ڵه‌ى پاسكیلسوارى له‌پێناو پاراستنى ژینگه‌ ده‌كات

ئه‌مرۆ پێنچ شه‌ممه‌ 22/8/2013 دكتۆر حسن محمد سووره‌ جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان پێشوازى له‌كۆمه‌ڵه‌ى پاسكیلسوارى له‌پێناو پاراستنى ژینگه‌ كرد كه‌ وه‌ك رێكخراوێكى ژینگه‌ پارێزى له‌دیاربه‌كر كار ده‌كه‌ن و له‌رێگه‌ى فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى پاراستنى ژینگه‌ له‌ دیاربه‌كره‌وه‌ به‌ پایسكل به‌ره‌و زاخۆ و له‌وێشه‌وه‌ بۆ بارزان و هه‌ولێر هاتوون

پێشوازی له‌رێكخراوی خاوه‌ن كارگه‌كان كرد
د. ئه‌رسه‌لان بایز: كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی تازه‌ گرفتی بێكاری چاره‌سه‌ر ده‌كات

سه‌عات 11:30 ی پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 21/8/2013 له‌ته‌لاری په‌رله‌مان د. ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی كرد له‌وه‌فدێكی رێكخراوی خاوه‌ن كارگه‌كانی كوردستان كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ختیار احمد فه‌ره‌ج سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه‌و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامزرێنه‌ری رێكخراوه‌كه‌. له‌دیدارێدا د. ئه‌رسه‌لا بایز رایگه‌یاند: كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی تازه‌ له‌كوردستان و به‌ستانداردی جیهانی خه‌مێكی گه‌وه‌ره‌

رۆژمێرى رووداوه‌كان