مێژووی هه‌ڵبژاردنى خولى يه‌كه‌م 1992

خولی یه‌كه‌م

له‌ماوه‌ی 16 ساڵی رابردوودا له‌هه‌رێمی كوردستان، دوو خولی هه‌لبژاردن ئه‌نجامدراوه‌:


 
یه‌كه‌مین ئه‌زموونی هه‌لبژاردنه‌كان به‌شیۆه‌یه‌كی دیموكراسی له‌كوردستانی عێراق به‌پێی یاسای ژماره‌(1)ی به‌ره‌ی كوردستانی له‌ 19\5\1992 به‌سه‌رپه‌رشتیو چاودێری نوێنه‌رانی چه‌ندین رێكخراوی بیانی له‌بواری مافی مرۆڤ و دیموكراسی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی وڵاتانی ئه‌وروپاو رۆژنامه‌نووسانی بیانی ئه‌نجامدرا، كه‌(967229) ده‌نگده‌ر به‌شداریان تێدا كرد.

 ئه‌و لیستانه‌ی به‌شداریان له‌هه‌لبژاردنه‌كه‌دا كرد:

 

 

لیستی پارته‌كان

ژماره‌ی ده‌نگه‌كان

 رێژه‌ی سه‌دی

1

 پارتی دیموكراتی كوردستان

 437889

45.5%

2

یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وحزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان

423833

43.61%

3

 یه‌كگرتن ( پارتی سۆشیالست و پارتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان)

24882

2.56%

4

یه‌كێتی دیموكراتی كوردستانو حزبی شیوعیو بێلایه‌نه‌كان

21123

2.17%

5

لیستی ئیسلامیه‌كان

49108

5.5%

6

 لیستی پارتی گه‌لی دیموكراتی كوردستان

9903

1.02%

7

لیستی سه‌ربه‌خۆی دیموكراته‌كان

501

0.05%

 

كۆی ده‌نگه‌كان

971953

100%

 


 
به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی هه‌لبژاردن، كه‌له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵای سه‌رپه‌رشتیاری هه‌لبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان راگه‌یه‌ندرا، كه‌به‌سیستمی نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی (التمثیل النسبی) به‌رێوه‌چوو، ته‌نیا (لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان)و لیستی هاوبه‌شی (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و حزبی زه‌حمه‌تكێشان)، هاتنه‌ نێو په‌رله‌مان له‌ كۆی 105 كورسی په‌رله‌مان هه‌ریه‌ك له‌ یه‌كێتی
و پارتی 50% ی كورسیه‌كانیان به‌ركه‌وت.
 
به‌پێی بریارێكی سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانیش كه‌ له‌ 8\4\1992 ده‌رچوو (5) كورسی بۆ مه‌سیحیه‌كانی كوردستان ته‌رخان كرا، كه‌ 4 ئه‌ندامیان له‌ لیستی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشووری و 1 ئه‌ندامیش بۆ لیستی یه‌كگرتووی مه‌سیحیه‌كانی كوردستان ته‌رخان كرا.


 
ئه‌مه‌ش ناوی ئه‌ندمانی یه‌كه‌مین خولی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌:


یه‌كه‌م: لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان


1.ئیبراهیم سه‌عید محه‌مه‌د

2.ئیدریس هادی صالح

3.ئازاد فه‌تاح ره‌شید میران

4.ئه‌حمه‌د سالار عه‌بدولواحید

5.ئه‌حمه‌د عه‌ لی عومه‌ر

6.ئه‌كبه‌ر حه‌یده‌ر موسا

7.ئه‌كره‌م عزه‌ت نه‌جیب

8.بارزان خالید عه‌زیز

9.جه‌عفه‌ر شێخ عه‌لی

10.جه‌وهه‌ر ئه‌حمه‌د شاواز گه‌ڵاڵی

11.جه‌وهه‌ر نامق سالم

12.حه‌سه‌ن حوسێن به‌فری

13.حه‌مه‌ نه‌جم حه‌مه‌ فه‌ره‌ج جاف

14.حه‌مید سه‌لیم میران

15.خه‌یری سه‌عید عه‌لی به‌گ یه‌زیدی

16.د. رۆژ نوری صدیق شاوێس

17.سه‌عید محه‌مه‌د سه‌عید هه‌روری

18.سه‌فه‌ر مجه‌مه‌د حوسێن دۆسكی

19.سه‌لیم عه‌لی حاجی مه‌لۆ

20.شه‌فیقه‌ فه‌قی عه‌بدوڵڵا

21.شێروان ناصح حه‌یده‌ری

22.مه‌لا ته‌لحه‌ سه‌عید قه‌ره‌نی

23.صه‌لاحه‌دین ئیبراهیم ده‌لۆ

24.جه‌میل عه‌بدی سندی

25.عه‌فان عوسمان شێخ حوسامه‌دین

26.فازل ره‌ئووف چه‌قزی

27.فه‌رحان عه‌بدولڵا ئاغا شه‌رفانی

28.فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د عه‌بدولڵا

29.فه‌ره‌نسۆ تۆما كانون حه‌ریری

30.فه‌له‌كه‌دین سابیر كاكه‌یی

31.فه‌وزیه‌ عزه‌دین ره‌شید

32.قاسم محه‌مه‌د قاسم

33.قه‌یس دیوالی سه‌عید دۆسكی

34.كانه‌بی عه‌زیز ئه‌حمه‌د دزه‌یی

35.مه‌ئمون نور محه‌مه‌د بریفكانی

36.شێخ موحسین خالید موفتی

37.یونس محه‌مه‌د سه‌لیم رۆژ به‌یانی

38.محه‌مه‌د ئه‌مین مه‌ولود ئه‌مین

39.مه‌لامحه‌مه‌د تاهیر زه‌ین عابدین

40.محه‌مه‌د سه‌عید ئه‌حمه‌د ئه‌عقوبی

41.مه‌لا محه‌مه‌د شه‌ریف تاهیر دۆسكی

42.محه‌مه‌د عه‌بدولقادر ئه‌حمه‌د

43.مه‌لا مه‌حمود فه‌ندی دێرشه‌وی

44.مامه‌ند محه‌مه‌د ئه‌مین بابه‌كر

45.مه‌لا هادی خدر كوێخا

46.نیهاد نوره‌دین ره‌شید

47. وریا ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئه‌مین

48.یه‌حیا محه‌مه‌د عه‌بدولكه‌ریم به‌رزنجی

49.موحسن صالح كه‌تانی

50.عه‌دنان محه‌مه‌د حوسام نه‌قشبه‌ندی


 

دووه‌م: لیستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانو زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان

 

1.ئه‌بوبه‌كر حاجی سه‌فه‌ر غولام

2.ئه‌حمه‌د ئه‌بوبه‌كر حه‌سه‌ن بامه‌ڕنی

3.ئه‌حمه‌د تاهیر ئه‌حمه‌د نه‌قشبه‌ندی

4.ئه‌رسه‌لان بایز ئیسماعیل

5.ئه‌یاد حاجی نامق مه‌جید به‌قاڵ

6.په‌ریخان مه‌حمود عه‌بدولقادر( شه‌مام)

7.جه‌لال جه‌وهه‌ر عه‌زیز

8.جه‌لال شه‌فیق عه‌لی

9.عه‌بدوڵڵا ره‌سول عه‌لی ( كۆسره‌ت)

10.حه‌سه‌ن كانه‌بی خدر بلباس

11.حه‌سه‌ن عه‌بدولكه‌ریم به‌رزنجی

12.حوسێن عارف عه‌بدولره‌حمان

13.خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د

14.حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د عه‌بدولڵا كوێستانی

15.سه‌عدی ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د

16.سه‌عید عه‌لی خان عه‌بدول سلێڤانی

17.سه‌لام كه‌ریم خان مه‌حمود خه‌لیفه‌

18.سیروان محه‌مه‌د نورولی

19.شه‌وكه‌تی حاجی موشیر محه‌مه‌د

20.شێركۆ فایه‌ق عه‌بدوللا بێكه‌س

21.سه‌لاحه‌دین عه‌به‌دولحه‌مید عه‌بدولڵا

22.سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د حه‌سه‌ن حه‌فید

23.ته‌ها محه‌مه‌د ته‌ها (مه‌لا)

24.تاریق محه‌مه‌د سه‌عید جامباز

25.حه‌سه‌ن حه‌مید ره‌حیم( رۆسته‌م)

26.عه‌بدوڵڵا حاجی ئیبراهیم عه‌بدوڵڵا

27.عه‌بدولخالق محه‌مه‌د ره‌شید زه‌نگه‌نه‌

28.عه‌بدولكه‌رم كاكه‌ حه‌مه‌ عه‌بدولكه‌رم

29.عزه‌ددین مسته‌فا ره‌سول

30.عه‌لی عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د

31.عه‌لی ره‌سول رۆسته‌م

32.عومه‌ر سه‌ید عه‌لی حوسێن

33.عومه‌ر عه‌بدولڵا محه‌مه‌د(ملازم عومه‌ر)

34.قادر عه‌زیز حه‌مه‌ده‌مین

35.قادر مامه‌ند بابه‌كر ئاغا

36.هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د

37.كه‌مال جه‌لال غه‌ریب

38.كه‌مال عه‌بدولكه‌ریم فوئاد

39.گه‌لاوێژ عه‌بدولجه‌بار مه‌جید جه‌باری

40.محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌بدولحه‌كیم محه‌مه‌د

41.مه‌حه‌مه‌د توفیق حه‌مه‌ ره‌حیم

42.محه‌مه‌د فزل محه‌مه‌د عه‌زیز ( قه‌فتان)

43.محه‌مه‌د فوئاد مه‌عصوم خدر

44.موسته‌فا قادر موسته‌فا

45.مه‌زهه‌ر عه‌لی موسته‌فا كاكی

46.نه‌وشیروان فوئاد مه‌عروف مه‌ستی

47.نه‌جمه‌دین عه‌زیز ئیسماعیل

48.نه‌ژاد ئه‌حمه‌د عه‌زیز ئاغا

49.نه‌هله‌ محه‌مه‌د سه‌عدوڵڵا

50.كه‌مال ئیبراهیم فه‌ره‌ج شاڵی.

سێیه‌م: لیستی بزووتنه‌وه‌ی ئاشووری

          1.      
یوناده‌م یوسف كه‌نا

 2.       شه‌مائیل نه‌نۆ بنیامین

 3 .       فه‌ره‌نسیس یوسف شابا

 4.       ئه‌ركه‌م عاشوور عه‌ودیش

چواره‌م: لیستی یه‌كگرتووی مه‌سیحیه‌كانی كوردستان


5.      
سه‌ركیس ئاغاجان مامه‌ندو.


 

       به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ری ناوخۆ، له‌2ی مایسی 1994 نه‌توانرا هه‌ڵبژاردنی خولی دووه‌م ئه‌نجامبدرێ، به‌ڵام په‌رله‌مانی كوردستان هه‌وڵێكی زۆری دا بۆ ئه‌وه‌ی رێگا له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئاگری ئه‌و شه‌ڕه‌ ناوخۆییه‌ بگرێ.
 
بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستی خۆی له‌راگه‌یاندنێكی دیكۆمێنتیدا كه‌ له‌ 19 خاڵ پێكهاتبوو دژی ئه‌م شه‌ڕه‌ ده‌ركردو چه‌ندین لیژنه‌ی مه‌یدانیشی بۆ چاودێری كردنی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی ئاگربه‌ست و بریاردانی ئاشتی له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕدا پێكهێنا، هه‌روه‌ها 59 ئه‌ندام بۆ ماوه‌ی 101 رۆژ له‌ هۆڵێكی نێو په‌رله‌مان دژی شه‌ری ناوخۆ په‌ناگیری خۆیان راگه‌یاند.

ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش له‌ئاستی ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی كوردستان پشتیگریه‌كی زۆری لێكرا. له‌م رۆژه‌وه‌ ئه‌و هۆڵه‌ ناوی لێنراوه‌ هۆڵی په‌ناگیری. ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژی ناوخۆو زیادبوونی مه‌ترسیه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و دیمه‌كراسیه‌ته‌ ساوایه‌ی كوردستان سه‌ره‌نجام په‌رله‌مانیشی كرده‌ قوربانی شه‌ڕی ناوخۆو بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر په‌كی كه‌وت و نه‌یتوانی رۆڵی خۆی ببینێ و ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات.
 
به‌ڵام دواجار به‌هۆی رێكه‌وتنامه‌ی ئاشتی واشنتۆن كه‌له‌ساڵی 1998 به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وسای ئه‌مریكا ((خاتوو مادلین ئۆلبرایت)) له‌نێوان (مام جه‌لال و كاك مه‌سعود) ئیمزاكرا، په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كی گرته‌وه‌
. له‌ 4/10/2002 یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی كرد و هه‌فته‌یه‌كیش دوای ئه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می یه‌كگرتنه‌وه‌ی له‌سلێمانی گرێدا.

په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كی گرته‌وه‌و به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی هه‌ردوو فراكسیۆنی یه‌كێتی گۆڕان و، به‌پێی بڕیاری ژماره‌ (2) رۆژی 4/10/2002 ی په‌رله‌مانی كوردستان مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پركردنه‌وه‌ی كورسیه‌ چۆله‌كانی ژماره‌ی (23) پالێوراوی بۆ ئه‌م كورسیانه‌ پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه‌و سوێندی یاساییان له‌ دانیشتنی رۆژی 4/10/2002 خواردوو بوونه‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌ندامه‌كان بریتیبوون له‌:

1.       احمد شریف علی

2.       بكر احمد یعقوب

3.       چه‌تو ره‌ئوف محمد حه‌وێزی

4.       حه‌یده‌ر ئیسماعیل عبدالله‌

5.       له‌تیف عبالقادر صادق

6.       محمد عه‌باس عه‌وڵا

7.       مه‌ناف نادر قادر

8.       نعمت عبدالله‌ پیرداود

9.       یاسین محمد عبدالقادر

10.   جعفر مسته‌فا علی

11.   رزگار كایل محمد

12.   ره‌ئوف فرج محمد

13.   عمر سه‌ید علی

14.   مسته‌فا قادر محمود

15.   سالار عزیز اسماعیل

16.   اسماعیل ابراهیم مه‌ردان

17.   صباح حسین عوسمان

18.   عماد احمد سه‌یفور

19.   محسن علی اكبر

20.   نجم الدین رشید امین

21.   حسین جنبلی عبدالله‌

22.   احمد عبالرحمن قصاب

23.   شێخ عبالكریم حاجی كاكه‌ حه‌مه‌

هه‌ر بۆ ته‌واوكردنی ژماه‌ره‌ی ئه‌ندامانی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌به‌پێی رێكه‌وتننامه‌ی واشنتۆن ژماره‌ی 51 ئه‌ندام به‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌وێت، په‌رله‌مانی كوردستان له‌دانیشتنی ژماره‌ 3 ی رۆژی 15/10/2002 ئه‌ندامێتی به‌رێز فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی بۆ پر كردنه‌وه‌ی ئه‌و كورسیه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌كۆی ده‌نگ په‌سه‌ند كردو هه‌ر له‌ودانیشتنه‌دا سوێندی یاسای خوارد.
 له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ركی په‌رله‌مان گواستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و ئاشتی بوو بۆ قۆناعێكی پێشكه‌وتووتر، كه‌ئه‌ویش یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌ی كوردستان بوو كه‌ له‌ئه‌نجامی شه‌ڕ له‌هه‌ولێر و سلێمانی دروستبوون، بۆیه‌ ئه‌م خووله‌ به‌خولی گواستنه‌وه‌ ناونرا.
 

ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان 3 مانگ بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی ((د، رۆژ نوری شاوێس))و 2 مانگیش بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی ((د. كه‌مال فوئاد)) دیاریكرا. به‌ڵام به‌گشتی ئه‌م خوله‌ درێژه‌ پێده‌ری خولی یه‌كه‌می هه‌لبژاردنه‌كانی سالی 1992 بوو. له‌خولی گواستنه‌وه‌دا په‌رله‌مان چه‌ندین یاساو بریاری گرنگی ده‌ركردووه‌.

 

 

 


رۆژمێرى رووداوه‌كان