عمر مصطفى باوه‌میر پیرۆت

ناو: عومه‌ر مسته‌فا باوه‌میر پیرۆت
ناسناو:   د.شوان قه‌ڵادزه‌یی
نه‌ته‌وه‌: كورد
ئاین: موسڵمان 
شوێن و مێژووى له‌دایكبوون: پشده‌ر - 1966
 
كاروشاره‌زایى:
جه‌ماوه‌رى – سیاسى- راگه‌یاندن- په‌یوه‌ندییه‌كان- كۆمه‌ڵایه‌تى- نووسه‌ر.
ئاستى خوێندن ‌و پسپۆڕییه‌كه‌ى:
-سه‌ره‌تایی له‌ قوتابخانه‌ى نوره‌دین  ته‌واو كردووه‌.
- به‌كالۆریۆس- كۆلێژى ئاداب/ به‌شى مێژوو- زانكۆى موسڵ.
- له‌ ناوه‌ڕاستى هه‌شتاكاندا به‌ هۆى به‌عسى نه‌بوون و به‌شدارینه‌كردن له‌ راهێنانى هاوینه‌ى جه‌یشى شه‌عبی، به‌ بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى به‌ناو سه‌ركردایه‌تیى شۆڕش (مجلس قیاده‌ الپوره‌) له‌ خوێندن ده‌ركراوه‌ ‌و  دوورخراوه‌ته‌وه‌ (فصل)، دواتر به‌ لێبووردنى گشتى وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌.
- له‌دوای ته‌واوكردنى خوێندن به‌هۆى ئاشكرابوون و ئه‌ندامبوونى له‌ رێكخستنه‌كانى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى، فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى (امر بالقبچ) له‌لایه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه‌ بۆ ده‌رده‌چێت و دواتر په‌یوه‌ندى ده‌كات به‌ ریزه‌كانى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى.
- ماسته‌ر - زانكۆى تكریت / كۆلێژى په‌روه‌رده‌/ به‌شى مێژوو، به‌ ناوونیشانى (سیاسه‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رده‌مى عه‌باسییه‌كان دا) .
دكتۆرا - فه‌لسه‌فه‌ى مێژووى ئیسلام/ زانكۆى تكریت/ كۆلێژى په‌روه‌رده‌/ به‌شى مێژوو.
 
ئه‌ندامییه‌تیى له‌ لیژنه‌كان:
مافى مرۆڤ- په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵا.
لایه‌نى سیاسى: بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامیى كوردستان
پوخته‌یه‌ك له‌ پۆست و كاره‌كانى پێشوو
به‌ر له‌ راپه‌ڕین پێشمه‌رگه‌ بووه‌ له‌ ناو ریزه‌كانى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامیى كوردستان.
سه‌رتیپ له‌ تیپی یه‌كى برایه‌تى له‌ قه‌ڵادزێ.
- به‌رپرسى هێزى پشده‌ر له‌ ساڵى 1992 بۆ ماوه‌یه‌ك.
- ئه‌ندامى مه‌كته‌بی رێكخراوه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان.
- سكرتێرى په‌یوه‌ندیى ئیسلامیی مامۆستایانى كوردستان.
- به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێرى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى.
- له‌ ساڵى 2001 ه‌وه‌ ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تییه‌.
- له‌ ساڵى 2005 ه‌وه‌ ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسییه‌.
-سه‌رۆكى كۆنگره‌ى 9 و 10 ى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى بووه‌.
- له‌ دواى كۆنگره‌ى 9 ئه‌ندامى ده‌سته‌ى مه‌كته‌بی سیاسی بووه‌.
- له‌ ساڵى 2008 بۆ 2013 وته‌بێژى فه‌رمیی مه‌كته‌بی سیاسی بووه‌.
- سه‌رۆكى لیستى 101 بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ ساڵى 2013 .
- نووسه‌ر له‌ رۆژنامه‌ى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامی و چه‌ند بڵاوكراوه‌یه‌كى تر.
- خاوه‌ن ئیمتیازى گۆڤارى په‌یامى قه‌ڵه‌م.
- ئه‌ندامى ده‌سته‌ى نووسه‌رانى گۆڤارى سه‌با.
- كارى ئێستاى: ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسی/ ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان/ سه‌رۆكى فراكسیۆنى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى.
 
ناوونیشان
ئیمه‌یل: [email protected]
ته‌له‌فۆن: 07504487071
شوێنى نیشته‌جێبوون:  هه‌ولێر - گوڵان

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ